University of Raparin Logo

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، بەشداری كۆنفڕانسێكی نێودەوڵەتی دەكات

چاپکردن ئیمەیڵ

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین بەشداری یەکەم کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئەکادیمیستانی عیراقی لە زانکۆی دهۆک دەكات كە رۆژانی (11-12/2/2019) لەژێر ناونیشانی (العلوم الانسانیە و الصرفة..نحو رؤیة معاصرة للتربیة) بەبەشداری (300) توێژەر لە وڵاتانی دەرەوە ئەنجامدرا.
پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر حسن جباری مامۆستا لەبەشی فەلسەفە لەزانكۆی راپەڕین بەتوێژینەوەیەکی زانستی بەناونیشانی (المنطق و التفكیر النقدی..دراسة تحلیلیة) بەشداری كۆنفرانسەكەی كرد.

دوو مامۆستای زانكۆی راپەڕین، بەشداری راهێنانێكی نێودەوڵەتی دەكەن

چاپکردن ئیمەیڵ

دوو مامۆستای كۆلێژی پەرستاری لەزانكۆی راپەڕین بەشداری راهێنانێكی نێودەوڵەتی تایبەت بە چاودێریكردنی وردی منداڵی تازە لەدایكبوو و خوێن بەربونی ژن لەدوای لەدایكبوونیان كرد.

راهێنانەكە لەرۆژانی (5 – 7/2/2019) لەلایەن رێكخراوی (Need Organization - LDS)ی ئەمریكی سەرپەرشتیدەكرا، بەهاوكاری سەنتەری پەرەپێدان و راهێنانی تەندروستی سلێمانی. و هەریەك لەمامۆستایان (محمود عارف محمود و رێناس محمد خضر) بەشداری خولەكەیان كردو بڕوانامەیان پێبەخشرا.

سیمیناری دووەم دەربارەی جێبەجێكردنی سیستەمی بۆلۆنیا پرۆسێس لەكۆلێژی زانست بەڕێوەچوو

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمرۆ دوو شەممە ١١ی شوباتی ٢٠١٩، لیژنەی بەنێودەوڵەتیکردنی زانکۆ لە كۆلێژی زانست سیمینارێکی دەربارەی سیستەمی بۆلۆنیا پرۆسێس (ECTS) بۆ مامۆستایانی کۆلێژی زانست سازکرد.
سیمینارەكە لەژێر ناونیشانی جێبەجێکردنی سیستەمەی بۆلۆنیا لایەنی تەکنیکی و بۆ دانانی کۆرسەکانی خوێندن و تاقیکردنەوەکان لەلایەن بەڕێزان (د.نجم الدين محمد سعيد و م. پيشەوا حسن محمود) پێشکەشکرا.

درێژەی بابەت