University of Raparin Logo

زانکۆی ڕاپەڕین بەشداری دیداری (هەلومەرجی زانکۆ حکومی و تایبەتەکان لە هەرێمی کوردستان و خاڵە هاوبەشەکانی نیوانیان) دەکات.

چاپکردن ئیمەیڵ

بڕیارە ڕۆژی یەک شەممە بەرواری ١٠-٢-٢٠١٩ دیدارێکی هاوبەش لە نیوان هەریەکە لەزانکۆکانی (ڕاپەڕین، پۆلیتەکنیکی سلێمانی، کۆمار، سلێمانی، جیهان) لەشاری سلێمانی بەڕێوە بچێت و زانكۆی راپەڕینیش بەشداری دیدارەكە دەكات.
ئامانج لە سازدانی دیدارەکە ئاشنابوونی زانکۆ بەشداربوەکانە بەشێوازی ئیشوکارەکانیان و چۆنێتی پڕۆسەی خوێندن تیایانداو ڕازیبونی خوێندکاران لەئاستی خوێندن. دیدارەکە دەبیتە هۆی زیاتر نزیککردنەوەی زانکۆکان بەئاڕاستەی کاری هاوبەش و هەماهەنگی لەداهاتوودا.
لە دیدارەکەدا هەر یەکە لەسەرۆکی زانکۆکان و بەڕێوەبەری پەیوەندیەکان بابەت پێشکەش دەکەن، و بەڕێز د. موفق خالد سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین باس لە ''بەنێودەوڵەتیکردنی زانکۆ کوردییەکان: هەوڵەکانی زانکۆی ڕاپەڕین و پلانی داهاتوو'' دەکات.