University of Raparin Logo

سیمینارێک دەربارەی جێبەجێكردنی سیستەمی بۆلۆنیا پرۆسێس بەڕێوەچوو

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمرۆ شەممە ٩ی شوباتی ٢٠١٩، لیژنەی بەنێودەوڵەتیکردنی زانکۆ لە هۆڵی چالاكییەكانی زانكۆ سیمینارێکی دەربارەی سیستەمی بۆلۆنیا پرۆسێس (ECTS) بۆ مامۆستایانی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت سازکرد.
سیمینارەكە لەژێر ناونیشانی جێبەجێکردنی سیستەمەی بۆلۆنیا لایەنی تەکنیکی و بۆ دانانی کۆرسەکانی خوێندن و تاقیکردنەوەکان لەلایەن بەڕێزان (د.نجم الدين محمد سعيد و م. پيشه وا حسن محمود) پێشکەشکرا.
لەسیمینارەكەدا پوختەیەک دەربارەی سیستەمی بۆلۆنیا و ئامانجەکانی پیادەکردنی سیستەمەکە پێشکەشکرا، دواتر بەوردی باس لە هەنگاوەکانی پەیرەوکردنی سیستەمی بۆڵۆنیا پرۆسێس کراو گرنگی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بۆ مامۆستایان ڕوونکرایەوە
مەبەست لە ئەنجامدانی سیمینارەکە ئامادەکردنی مامۆستایە بۆ جێبەجێکردنی ئەم سیستەمە نوێیە، بەپێی ئەم سیستەمە خوێندکار دەبێتە چەقی فێربوون و مامۆستا تەنها ڕۆڵی ڕێنیشاندەر دەبینێت، وە هەموو هەوڵێکی خوێندکار و ماندووبونەکانی بە ژمارە گوزارشتی لێ ئەکرێت.