ئەمڕۆ سێشەممە (12-2-2019) لەهۆڵی چالاكییەكانی زانكۆ لەدرێژەی خولی پەرەپێدانی توانستەكانی توێژینەوە بۆ مامۆستایانی زانكۆی راپەڕین، سیمینارێك لەلایەن بەڕێز ( د. بەهزاد حمد) لەژێر ناونیشانی (Ethical Issues in Medical Researches) پێشكەشكرا.
خولی پەرەپێدانی توانستەكانی توێژینەوە بۆ مامۆستایان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانكۆی راپەڕین سەرپەرشتیدەكرێت و لەماوەی مانگێكداو لەچوارچێوەی خولەكەدا (12) سیمینار پێشكەشدەكرێن.