University of Raparin Logo

سیمیناری دووەم دەربارەی جێبەجێكردنی سیستەمی بۆلۆنیا پرۆسێس لەكۆلێژی زانست بەڕێوەچوو

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمرۆ دوو شەممە ١١ی شوباتی ٢٠١٩، لیژنەی بەنێودەوڵەتیکردنی زانکۆ لە كۆلێژی زانست سیمینارێکی دەربارەی سیستەمی بۆلۆنیا پرۆسێس (ECTS) بۆ مامۆستایانی کۆلێژی زانست سازکرد.
سیمینارەكە لەژێر ناونیشانی جێبەجێکردنی سیستەمەی بۆلۆنیا لایەنی تەکنیکی و بۆ دانانی کۆرسەکانی خوێندن و تاقیکردنەوەکان لەلایەن بەڕێزان (د.نجم الدين محمد سعيد و م. پيشەوا حسن محمود) پێشکەشکرا.


لەسیمینارەكەدا پوختەیەک دەربارەی سیستەمی بۆلۆنیا و ئامانجەکانی پیادەکردنی سیستەمەکە پێشکەشکرا، دواتر بەوردی باس لە هەنگاوەکانی پەیرەوکردنی سیستەمی بۆڵۆنیا پرۆسێس کراو گرنگی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بۆ مامۆستایان ڕوونکرایەوە .
مەبەست لە ئەنجامدانی سیمینارەکە ئامادەکردنی مامۆستایە بۆ جێبەجێکردنی ئەم سیستەمە نوێیە، بەپێی ئەم سیستەمە خوێندکار دەبێتە چەقی فێربوون و مامۆستا تەنها ڕۆڵی ڕێنیشاندەر دەبینێت، وە هەموو هەوڵێکی خوێندکار و ماندووبونەکانی بە ژمارە گوزارشتی لێ ئەکرێت.