دوو مامۆستای كۆلێژی پەرستاری لەزانكۆی راپەڕین بەشداری راهێنانێكی نێودەوڵەتی تایبەت بە چاودێریكردنی وردی منداڵی تازە لەدایكبوو و خوێن بەربونی ژن لەدوای لەدایكبوونیان كرد.
راهێنانەكە لەرۆژانی (5 – 7/2/2019) لەلایەن رێكخراوی (Need Organization - LDS)ی ئەمریكی سەرپەرشتیدەكرا، بەهاوكاری سەنتەری پەرەپێدان و راهێنانی تەندروستی سلێمانی. و هەریەك لەمامۆستایان (محمود عارف محمود و رێناس محمد خضر) بەشداری خولەكەیان كردو بڕوانامەیان پێبەخشرا.