ئەمڕۆ دووشەممە (18-2-2019) لەهۆڵی چالاكییەكانی زانكۆ لەدرێژەی خولی پەرەپێدانی توانستەكانی توێژینەوە بۆ مامۆستایانی زانكۆی راپەڕین، سیمینارێك لەلایەن بەڕێز پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر (رزگار حاجی صاڵح) و دکتۆر د. سهرباز همزه عبدالله و مامۆستای یاریدەدەر (ئەبوبەکر مصطفی احمد)لەژێر ناونیشانی (The LaTex software for writing a scienstific document) پێشكەشكرا.
خولی پەرەپێدانی توانستەكانی توێژینەوە بۆ مامۆستایان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانكۆی راپەڕین سەرپەرشتیدەكرێت و لەماوەی مانگێكداو لەچوارچێوەی خولەكەدا (12) سیمینار پێشكەشدەكرێن.
سیمینارێك دەربارەی خۆئامادەكردن بۆ كۆنفڕانس پێشكەشكرا
ئەمڕۆ یەكشەممە (17-2-2019) لەهۆڵی چالاكییەكانی زانكۆ لەدرێژەی خولی پەرەپێدانی توانستەكانی توێژینەوە بۆ مامۆستایانی زانكۆی راپەڕین، سیمینارێك لەلایەن بەڕێز دكتۆر ( Mahmood A Mohamad) لەژێر ناونیشانی (How to prepare for a conference) پێشكەشكرا.
خولی پەرەپێدانی توانستەكانی توێژینەوە بۆ مامۆستایان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانكۆی راپەڕین سەرپەرشتیدەكرێت و لەماوەی مانگێكداو لەچوارچێوەی خولەكەدا (12) سیمینار پێشكەشدەكرێن.
مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، توێژینەوەیەكی ئیمپاكت فاكتەر بڵاودەكاتەوە
مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، توێژینەوەیەكی زانستی بەناونیشانی (Influence of Ni addition and heat treatment on phase transformation temperatures and microstructures of a ternary CuAlCr alloy) لە گۆڤاری (The European Physical Plus) كە ئیندێكسی دەزگای بڵاوكردنەوەی (Springer)ی هەیەو ئیمپاكت فاكتەری (2.240)ە بڵاودەكاتەوە.