د.یوسف گۆران: سێنته‌ره‌كانی زمان ده‌كه‌ینه ناوه‌ندی په‌ره‌پیدانی زمانی ئینگلیزی و پێگه‌یاندنی كادیری كارامه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌ت
وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: بایه‌خدان به‌زمانی ئینگلیزی یه‌كێكه له پڕۆژه هه‌ر ستراتیجیه‌كانی وه‌زاره‌ت، بۆیه ئه‌خوازین له پاڵ به‌شه‌كانی زمانی ئینگلیزی، سێنته‌ره‌كانی زمان بكه‌ینه ناوه‌ندی په‌ره‌پێدانی زمانی ئینگلیزی و پێگه‌یاندنی كادیری كارامه، هه‌ربۆیه بایه‌خ و پشتیوانی ته‌واوی سێنته‌ره‌كان ده‌كه‌ین.
ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ڕێكه‌وتی (13/2/2019) له میانه‌ی سه‌رپه‌رشتیكردنی كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌ڕێوه‌به‌ری سێنته‌ره‌كانی زمان له زانكۆكانی كوردستان هات.