ئەمرۆ شەممە ٩ی شوباتی ٢٠١٩، لیژنەی بەنێودەوڵەتیکردنی زانکۆ لە هۆڵی چالاكییەكانی زانكۆ سیمینارێکی دەربارەی سیستەمی بۆلۆنیا پرۆسێس (ECTS) بۆ مامۆستایانی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت سازکرد.
سیمینارەكە لەژێر ناونیشانی جێبەجێکردنی سیستەمەی بۆلۆنیا لایەنی تەکنیکی و بۆ دانانی کۆرسەکانی خوێندن و تاقیکردنەوەکان لەلایەن بەڕێزان (د.نجم الدين محمد سعيد و م. پيشه وا حسن محمود) پێشکەشکرا.
لەسیمینارەكەدا پوختەیەک دەربارەی سیستەمی بۆلۆنیا و ئامانجەکانی پیادەکردنی سیستەمەکە پێشکەشکرا، دواتر بەوردی باس لە هەنگاوەکانی پەیرەوکردنی سیستەمی بۆڵۆنیا پرۆسێس کراو گرنگی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بۆ مامۆستایان ڕوونکرایەوە
مەبەست لە ئەنجامدانی سیمینارەکە ئامادەکردنی مامۆستایە بۆ جێبەجێکردنی ئەم سیستەمە نوێیە، بەپێی ئەم سیستەمە خوێندکار دەبێتە چەقی فێربوون و مامۆستا تەنها ڕۆڵی ڕێنیشاندەر دەبینێت، وە هەموو هەوڵێکی خوێندکار و ماندووبونەکانی بە ژمارە گوزارشتی لێ ئەکرێت.
زانكۆی راپەڕین، بەشداری وێركشۆپی پڕۆژەی تایگرێس بۆ بەنێودەوڵەتیكردنی زانكۆكانی كوردستانی كرد
لەماوەی رۆژانی (4-6ی شوباتی 2019) وەفدێكی زانكۆی راپەڕین بەشداری وۆركشۆپێكی سێ رۆژەی پڕۆژەی تایگرێسی كرد كە تایبەت بوو بە نێودەوڵەتیكردنی زانكۆكانی كوردستان.
وێركشۆپەكە لەچوارچێوەی پڕۆژەی تایگریس لەژێر ناونیشانی (project writing, international marketing & the use of management information systems for smart administration of internalization) لەلایەن زانكۆی چەرموو رێكخرابوو.
لەماوەی رۆژانی وێركشۆپەكەدا باس لەبابەتەكانی ( نوسینی پڕۆژە، بەبازاڕكردنی نێودەوڵەتی و بەكارهێنانی سیستەمی زانیاریی زیرەك بۆ بەڕێوەبردنی زیرەكی نێودەوڵەتی)
سیستەمی بە ئەلیکترۆنیکردنی زانکۆی ڕاپەرین کەوتە بواری جێبەجێکردن
لەچوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی ستافێکی تایبەت لە سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەین، کە کار لەسەر بە ئەلیکترۆنیکردنی سیستەمی کارگێڕی و ئیداری زانکۆی ڕاپەرین دەکەن، ئەمڕۆ چوارشەممە ٦ی شوباتی ۲۰۱۹، بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.ی.د. موفق خالید ابراهیم) سەرۆکی زانکۆ و ستافێک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و ستافی بەڕێوەبەرایەتی ئایتی و ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی سەرۆکایەتی زانکۆ، سیستەمەکە کەوتە بواری جێبەجێکردن.
جێبەجێکردنی ئەم سیستەمە فاکتەرێکە بۆ کەمکردنەوەی ڕۆتیناتی ئیداری و بەهەدەردانی توانای مرۆیی فەرمانبەرانی زانکۆ، هەروەک فاکتەرێکی ئیجابی دەبێت بۆ زوو ڕاپەڕاندنی کاروبارە کارگێڕی و ئیدارییەکانی زانکۆ .
بابەتی تر...
- مامۆستایەكی بەشی یاسا توێژینەوەیەك بەئیمپاكت فاكتەرێكی بەرز لەگۆڤارێكی نێودەوڵەتی بڵاودەكاتەوە
- بەڕێوەبەرایەتیی گشتی پەروەردەی پارێزگای سلێمانی و زانكۆی راپەڕین هەماهەنگی زانستیی دەكەن
- خولی راهێنانی پەرەپێدانی تواناكانی توێژینەوە بۆ مامۆستایانی زانكۆی راپەڕین دەستیپێکرد
- وێركشۆپێك دەربارەی سیستەمی بۆلۆنیا پرۆسێس بەڕێوەچوو