ماوەی حەوت ڕۆژە ١٠ خوێندكاری خۆبەخشی سەنتەری گەشەپێدانی كار كە پێكهاتوون لە خوێندكاری چەند بەشێكی جیاوازی زانكۆ، ڕۆژانە لە كاتژمێر (٥-٨)ی ئێوارە كتێبە نوێیەكانی كتێبخانەی ناوەندی زانكۆی ڕاپەڕین لەسەر سیستەمێكی كۆمپیوتەری تۆمار دەكەن و بە شێوەیەكی ئەندازەیی ڕێكیان دەخەن بەجۆرێك خوێندكاران، مامۆستایان و توێژەران دەتوانن بە ئاسانترین شێوە بەكاریان بهێنن و لێیان سوودمەند بن. تاوەكو ئێستا نزیكەی سێ هەزار كتێبیان تۆمار كردووە و پڕۆسەكەش بەردەوام دەبێت.
جێی ئاماژەیە; ئەو كتێبانە ژمارەیان هەژدە هەزار كتێبە و ڕێكخراوی (The International Book Project)ی ئەمریکی، لە ڕێگەی سەنتەری پەرەپێدان و زمانەوە وەك دیاری بەخشییوونی بە زانكۆی ڕاپەڕین.