ئەمڕۆ سێشەممە (12-2-2019)، كاتژمێر (10:30)ی پێشنیوەڕۆ، لەیاریگای زانكۆی راپەڕین هەڵبژاردەی خوێندکارانی زانکۆی ڕاپەڕین لەیاریەکی دۆستانەدا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی خوێندکارانی پەیمانگای پەروەردەی وەرزشی ڕانیە بوونەوە.
ئەنجامی یاریەکەش (۲ بە ۱) لە بەرژەوەندی خوێندکارانی پەیمانگای پەروەردەی وەرزشی ڕانیە بەسەر خوێندکارانی زانکۆی ڕاپەڕیندا کۆتایی هات .