University of Raparin Logo

زانکۆی ڕاپەڕین بەشداری دووەمین کۆنفرانسی پڕۆژەی تایگریسی کرد

چاپکردن ئیمەیڵ

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩، دووەمین کۆنفرانسی ساڵانەی پڕۆژەی تایگریس لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، کە لەلایەن دەستەی کوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیجی میوانداری کرابوو. زانکۆی ڕاپەڕین وەک یەکێک لە زانکۆ بەشدارەکانی پڕۆژەی تایگریس بۆ بەنێودەوڵەتیکردنی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان بەشداری کۆنفرانسەکەی کرد و هەریەکە لە بەڕێزان سەرۆکی زانکۆ و بەڕێوەبەری پەیوەندیەکان بەشدار بوون. 

درێژەی بابەت

%٧٤ دەرچووان لە خوێندنى بەخۆڕایى لە زانكۆ حكومیەكان وەرگیران

چاپکردن ئیمەیڵ

د.ئارام محەمەد: لەمساڵدا (٤١٨٣٣) خوێندکار ناویان لە زانکۆ و پەیمانگه‌کان گەڕاوەتەوە

بەبۆنەى ڕاگەیاندنى ئەنجامەکانى وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکان، وەزیرى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى پیرۆزباى لە دەرچوانى پۆلى دوانزەى ئامادەیى کردو هیواى خواست ببن بەسەرمایەى مرۆیى سوود بەخش بۆ داهاتووى وڵاتەکەمان.

درێژەی بابەت

مەراسیمێک بۆ ناساندنی بەر‌هەمێکی چاپکراوی پۆلێک خوێندکاری زانکۆی ڕاپەڕین سازکرا

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ دووشەممە ٨ی تشرینی یەکەمی ۲۰۱۹، بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.ی.د. موفق خالد ابراهیم) سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و ژمارەیەک لە مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆ، لە كۆلێژی پەروەردەی بنەرەت، مەراسیمێک بۆ ناساندن و فرۆشتنی بەر‌هەمێکی چاپکراوی پۆلێک خوێندکاری بەشی زمانی عەرەبی زانکۆی ڕاپەڕین بەڕێوەچوو.

درێژەی بابەت