فەرمانگەی یاریدەدەرێتی سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران، ئاگاداری سەرجەم خوێندكارانی وەرگیراوی قۆناغی یەكەمی زانكۆمان دەكاتەوە لە خوێندنی بەیانیان و ئێواران، كە رۆژی دووشەممەی داهاتوو ڕێکەوتی (٢١ . ١٠ . ٢٠١٩) یەكەم رۆژی دەوامی خوێندکارانی قۆناغی یەكەم دەبێت لەزانكۆمان، لەو رۆژەوە پێویستە لەسەرجەم بەش و كۆلێژەكان وانە بخوێندرێت.
