University of Raparin Logo

وەزارەتى خوێندنى باڵا پۆستى سەرۆکى زانکۆى ڕاپەڕین ڕادەگەێنێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پاڵپشت بە ماددەى ( 9 ) بەشى (پێنجەم / زانکۆکان) لە یاساى ژمارە (10) ى ساڵى (2008) وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، کە تایبەتە بە دانانى سەرۆک زانکۆکان، پۆستى (سەرۆکى زانکۆى ڕاپەرین) لە سەرۆکایەتى زانکۆى ڕاپەرین ڕادەگەێنێت, جا هەر کەسێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات ، تا ناویان لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت .

یەکەم/ مەرجەکان :

هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
ناونیشانى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت .
خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.


تێبینى /

چانسى زیاتر دەدرێت بەو بەڕێزەى کە دیدو بۆچون و بەرنامەى کار و چالاکییەکانى خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت.

زمانى ئینگلیزى و بەکارهێنانى کۆمپیوتەر بەباشى بزانیت .

پوختەى ڕاژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژوو کرابێت.

دواکات بۆ پێشکەشکردنى(c.v)وپوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى رۆژى سێ شەممە (2018/3/20) دەبێت.

هەر بەڕێزێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکڕێت دەتوانى (c.v) و پوختەى راژەى راستەوخۆ بۆ ئەم ئیمیلە بنێرێت . (ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.).

http://www.mhe-krg.org/ku/node/3688