University of Raparin Logo

بەشی باخداری لە زانكۆی ڕاپەرین پێویستی بە مامۆستا هەیە

بەشی باخداری لە زانکۆی ڕاپەڕین ئاگاداری هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر دەکاتەوە، کە بەشەکە پێویستی بە مامۆستا هەیە بەشێوەی بەشێوەی وانەبێژ یاخود سەردان، بۆساڵی خوێندنی ٢٠١٨-٢٠١٩ بەم مەرجانەی خوارەوە :

۱- پێویستە خوازیار هەڵگری بروانامەی دکتۆرا یاخود ماستەر بێت لە پسپۆڕی داواکراو، هەڵگری بروانامەی دکتۆرا چانسی زیاترە بۆ قبوڵکردن.

٢- پێویستە خوازیار هەڵگری نازناوی بێت و شارەزای رێگاكانی وانە وتنەوە بێت.

٤- بۆ پێشکەشکردنی داواکاری (cv) بنێرن بۆ ئەم ئیمەیڵە . (ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.)

٥- دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردنی داواکاری ٢٠١٨/٧/٢٥ .

ڕاگەیاندنى پۆستێک لە زانکۆى ڕاپەڕین

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا پۆستى (یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى خوێندکاران ) بۆ جارى دوەم لە سەرۆکایەتى زانکۆى ڕاپەرین ڕادەگەێنێت, جا هەر کەسێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات ، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت .

مەرجەکان :

هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
ناونیشانى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت .
خزمەتى زانکۆیی لە (١٠) ساڵ کەمتر نەبێت.
تێبینى /

درێژەی بابەت

هەلێکی ناوازە بۆ خوێندکارە یەکەمەکانی بەشی ئینگلیزی لە زانکۆی ڕاپەڕین

بەپێی گڕانتێك کە بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندیەکانی زانکۆی ڕاپەڕین وەری گرتوە لە زانکۆی ئەلمێریای ئیسپانیا لە چوارچێوەی پڕۆژەی (+Erasmus)دا، زانکۆی ڕاپەڕین(١) خوێندکار بۆ زانکۆی ئەلمێریا دەنێرێت بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٨-٢٠١٩) وە کۆی خەرجیەکانی لەسەر پڕۆگرامەکە دەبێت. بۆ ئەو خوێندکارانەی زانکۆمان کە دەیانەوێت پێشکەشی ئەم هەلی خويندنە بکەن تکایە ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەن:
١-پێویستە پێشکەشکار بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٧-٢٠١٨) لە قۆناغی( دوو)ی زانکۆ بێت لە بەشی زمانی ئیگلیزی.
٣-ئەگەر لەخولی یەکەم بۆ ساڵی (٢٠١٧-٢٠١٨) دەرنەچوو ڕاستەوخۆ ناوی دەسڕدرێتەوە.
٤-پێویستە لە قۆناغی یەکەمی خوێندنی لە یەکەمەکانی سەر ئاستی بەشەکەی بوبێت بە نمرەیەکی بەرز.
٥-ماوەی خويندن لە زانکۆی ئەلمێریا (١) ساڵی خوێندنە و لە مانگی ٩ی ساڵی ٢٠١٨ دەست پێدەکات.
٦- پێویستە ئەو خوێندکارەی داواکاری پێشکەش دەکات ئاستی زمانی ئنگلیزیی باش بێت بەوپێیەی خوێندن و تاقیکردنەوەکان لە زانکۆی ئەلمێریا بە زمانی ئینگلیزیە.
٧- پێویستە ئەو خوێندکارەی داواکاری پێشکەش دەکات گریبەستی ناردن لە بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکان پڕبکاتەوە.

ڕێکارەکانی پێشکەش کردن
هەنگاوی یەکەم: پێشکەشکردنی داواکارییەکی دەستنوس بۆ سەرۆکایەتی بەش بۆ بەرزکردنەوەی ناوەکەی تاوەکو ڕۆژی یەکشەممە ٣-٦-٢٠١٨ کاتژمێر ١١:٠٠ی بەیانی.
هەنگاوی دووەم: چاوپێکەوتن لە بەڕێوەبەرایەتیی سێنتەری زمان لە ڕۆژانی ١١،١٠-٦-٢٠١٨
هەنگاوی سێیەم: دوای دەرچوونی ناوەکەی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکان بکات لە ١٢-٦-٢٠١٨، بۆ بەرچاو ڕوونی و ئەنجامدانی ڕێکارە پێویستەکان.