University of Raparin Logo

مامۆستایەکی زانکۆی ڕاپەڕین لە بولگاریا بەشداری کۆنفرانسێکی نێودەوەڵەتی دەکات

لە ڕۆژانی ٤-٦ /٢٠١٧/١٠ لە شاری سۆفیا لە ووڵاتی بولگاریا، کۆنفرانسێکی زانستی نێودەوڵەتی بە ناونیشانی:
(International Conference"Automatics and Informatics2017”, 4-6 October 2017, Sofia, Bulgaria).
بە بەشداری ژمارەیەک لە توێژەرانی بیانی لە چەند سەنتەرێکی توێژینەوە و کۆمپانیا و زانکۆکان بە (٧٠) توێژینەوەی زانستی لە زۆربەی بوارە زانستییەکاندا بەهەریەکە لە زمانەکانی ئینگلیزی و ئەڵمانی و ڕووسی و بولگاری بەڕێوەچوو.
هەر لەیەکەم ڕۆژی کۆنفرانسەکەدا یادی (١١٤) هەمین ساڵ ڕۆژی لەدایک بوونی زانای داهێنەر و بەناو بانگی بولگاری (JOHN ATANASOFF) بەرزڕاگیرا. کە ناوبراو یەکەم کۆمپیوتەری دیجیتاڵی ئەلیکترۆنی
(First Electronic Digital Computer) داهێناوە لە ساڵی ١٩٣٠ لە ووڵاتی ئەمریکا.

درێژەی بابەت

راگه‌یاندنی ئەنجامی وەرگرتنی سیستەمی ڕاستەوخۆ لە بەشەکانی (سامانی ئاژه‌ڵ و باخداری) له‌ زانکۆی ڕاپەڕین بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٧-٢٠١٨)

دوای ئەوەی زانکۆی ڕاپەڕین بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٧-٢٠١٨، لە (١٦) بەش و پسپۆڕی جیاواز وەرگرتنی خوێندکاران بە سیستەمی ڕاستەوخۆ ڕاگەیاند، لە سیستمەکەدا دوو پێوەری ڕێژەیی دیاریکراوە بۆ وەگرتنی خوێندکار لەو بەشەی خوێندکار داواکاری پێشکەش دەکات، لە پێوەری یەکەمدا ڕێژەی (٧٠%)ی کۆنمرەی پۆلی دوانزەی ئامادەیی بۆ خوێندکار هەژمار دەکرێت و لە پێوەری دووەمدا ئەنجامدانی تاقیکردنەوەیە کە ڕێژەی (٣٠%)ی کۆنمرەی لەسەر دەبێت.

درێژەی بابەت

زانکۆی راپەڕین، مەراسیمی ژیانئاوایی سەرۆک مام جەلال رێکخست

ئەمڕۆ کاتژمێر (١١)ی پێشنیوەڕۆ چوارشەممە (٤ / ١٠ /٢٠١٧)، زانکۆی راپەڕین مەراسیمی ماڵئاوایی و ژیانئاوایی بۆ سەرۆکی کاریزمای کورد بەڕێز(مام جەلال) رێکخست.
لەمەراسیمەکەدا کە سەرۆکی زانکۆو ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆو مامۆستایان و فەرمانبەران ئامادەبوون، چەپکە گوڵی سەرۆکایەتی زانکۆو کۆلێژەکان و گوڵی بەشداربوان دانران و (٨٤) مۆم-یش وەک گوزارشتێک بۆ خەباتی پێشمەرگایەتی و سەرکردایەتی (مام جەلال) داگریسێنران.