لە ڕۆژانی ٤-٦ /٢٠١٧/١٠ لە شاری سۆفیا لە ووڵاتی بولگاریا، کۆنفرانسێکی زانستی نێودەوڵەتی بە ناونیشانی:
(International Conference"Automatics and Informatics2017”, 4-6 October 2017, Sofia, Bulgaria).
بە بەشداری ژمارەیەک لە توێژەرانی بیانی لە چەند سەنتەرێکی توێژینەوە و کۆمپانیا و زانکۆکان بە (٧٠) توێژینەوەی زانستی لە زۆربەی بوارە زانستییەکاندا بەهەریەکە لە زمانەکانی ئینگلیزی و ئەڵمانی و ڕووسی و بولگاری بەڕێوەچوو.
هەر لەیەکەم ڕۆژی کۆنفرانسەکەدا یادی (١١٤) هەمین ساڵ ڕۆژی لەدایک بوونی زانای داهێنەر و بەناو بانگی بولگاری (JOHN ATANASOFF) بەرزڕاگیرا. کە ناوبراو یەکەم کۆمپیوتەری دیجیتاڵی ئەلیکترۆنی
(First Electronic Digital Computer) داهێناوە لە ساڵی ١٩٣٠ لە ووڵاتی ئەمریکا.
هەروەها لە ماوەی ڕۆژانی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسەکەدا، توێژینەوە زانستییەکان بە شێوەی (Plenary Session) پێشکەشکران، کەدابەشکرابوون بەسەر (15) بواری زانستی دا.
مامۆستا کمال سمایل محمد البرزنجی کە خوێندکاری دکتۆرایە لە بەشی زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆی (University of Chemical Technology and Metallurgy) لە ووڵاتی بولگاریا لە چوارچێوەی پڕۆژەی (Erasmus Mundus Marhaba) بە توێژینەوەیەکی زانستی لە بواری پسپۆڕییەکەم بە ناونیشانی (Collaborative Filtering Techniques for Generating Recommendations on Big Data) لە کۆنفرانسەکەدا بەشداربووم.
.