University of Raparin Logo

زانکۆی راپەڕین، سەرەخۆشی لەگەلی کورد دەکات

چاپکردن ئیمەیڵ

سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین، بەبۆنەی کۆچی دوایی بەڕێز (مام جەلال تاڵەبانی)، سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق و سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ماتەمینی رادەگەیەنێت و سەرەخۆشی ئاڕاستەی گەلی کورد لەھەرچوار پارچەی کوردستان و ھەموو کوردێک دەکات لەجیھاندا.


مام جەلال، سەرکردەو کاریزمای مێژووی شۆڕشەکانی کورد بوو، پێشمەرگەی رۆژە سەختەکانی کوردایەتی بوو، لەپاڵ ئەوەش مافناس و دیموکراتخواز و نوسەرو رۆژنامەنووس بوو.
مام جەلال، پشتیوانی بەردەوامی زانست بوو لەکوردستان، و رۆڵی سەرەکی ھەبووە لەکردنەوەی چەندین زانکۆ لەکوردستان، و زانکۆی راپەڕین یەکێک لەو زانکۆیانەیە کە بەرھەمی بیرو خەباتی مام جەلال –ە.
سەرۆک مام جەلال، سەرکردەیەکی دەگمەنی مێژوویی بوو لەخۆرھەڵاتی ناوەڕاست و یەکێک بوو لەو سەرکردانەی تەنانەت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ کاروباری سیاسیی لەخۆرھەڵاتی ناوەڕاست پشتی پێدەبەست، مام جەلال سەرکردەی ئاشتەوایی و پێکەوەژیان بوو لەعێراق و کوردستان.
داواکارین، لەیەزدانی مەزن، سەرکردەی کۆچکردومان بەبەھەشتی بەرینی خۆی شادبکات و سەبوری گەلی کورد بدات.

سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین