University of Raparin Logo

کرێی مانەوەی خوێندکاران لە بەشەناوخۆییەکان گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە

چاپکردن ئیمەیڵ

ڕوونکردنەوەیەکی پێویست بۆ خوێندکاران

دوای بڵاوبوونەوەی نوسراوێکی ساختە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەناوی وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێم، کە تیایدا باس لە میکانیزمی زیادکردنی کرێی مانەوەی خوێندکاران لە بەشەناوخۆییەکان کراوە لە ۱۰۰ هەزار دینارەوە بۆ ۱٥۰ هەزار دینار.

بەپێویستی دەزانین بە خوێندکارانی ئازیزی ڕابگەیەنین کە ئەم نوسراوە ساختەیە و هیچ پەیوەیەکی بە نوسراوی فەرمی وەزارەتەوە نیە، بڕە پارەکە هەر وەک خۆی ماوەتەوە، تەنیا وەزارەت بۆ ئەمساڵی خوێندن میکانیزمی وەرگرتنی ئەو بڕە پارەیە گۆڕیوە کە ساڵی ڕابردوو لە خوێندکانی بەشەناوخۆییەکان وەرگیرا. ئەمساڵ هەر لە سەرەتای مامەڵەی وەرگرتنی بەشەناوخۆیی بڕی ۱۰۰ هەزار دینار لە هەر خوێندکارێک کە لە بەشە ناوخۆیی دەمێنێتەوە وەردەگیرێت، لەکاتێکدا ساڵى ڕابردوو وەرگرتنى ئەو بڕە پارەیە خرابووە پێش تاقیکردنەوەکانى کۆتایى ساڵ.