University of Raparin Logo

راگه‌یاندنی ئەنجامی وەرگرتنی سیستەمی ڕاستەوخۆ لە بەشەکانی (سامانی ئاژه‌ڵ و باخداری) له‌ زانکۆی ڕاپەڕین بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٧-٢٠١٨)

چاپکردن ئیمەیڵ

دوای ئەوەی زانکۆی ڕاپەڕین بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٧-٢٠١٨، لە (١٦) بەش و پسپۆڕی جیاواز وەرگرتنی خوێندکاران بە سیستەمی ڕاستەوخۆ ڕاگەیاند، لە سیستمەکەدا دوو پێوەری ڕێژەیی دیاریکراوە بۆ وەگرتنی خوێندکار لەو بەشەی خوێندکار داواکاری پێشکەش دەکات، لە پێوەری یەکەمدا ڕێژەی (٧٠%)ی کۆنمرەی پۆلی دوانزەی ئامادەیی بۆ خوێندکار هەژمار دەکرێت و لە پێوەری دووەمدا ئەنجامدانی تاقیکردنەوەیە کە ڕێژەی (٣٠%)ی کۆنمرەی لەسەر دەبێت.

 

ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠١٧/١٠/٤، سه‌رۆكایه‌تیی زانكۆی راپه‌ڕین ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی ٣٠%ی وه‌رگرتنی (راسته‌وخۆی زانكۆیی) لە بەشەكانی (سامانی ئاژه‌لڵ و باخدار)ی راگه‌یاند.

سەرنج:

١- ئه‌مه‌ ئه‌نجامی سه‌ره‌تاییه‌، ته‌نها نمره‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی له‌ ٣٠%ی یه‌كه‌یه‌.
٢- ئه‌ژماركردنی نمره‌ی ٧٠% و پۆلی (١٠، ١١، وانه‌كانی كوردی ، عربی) لای وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای توێژینه‌وه‌ی زانستییه‌.
٣- هه‌ر خوێندكارێك گازه‌نده‌ی هه‌یه‌، ده‌توانی سه‌ردانی به‌شی په‌یوه‌ندیدار بكات، له‌ ٢٠١٧/١٠/٤ تاكو ٢٠١٧/١٠/٩

کلیک بکە بۆ بینینی ئەنجامی بەشی سامانی ئاژه‌ڵ
کلیک بکە بۆ بینینی ئەنجامی بەشی باخداری