ئه‌مڕۆ چوار شەممە، سه‌نته‌ری كار لە زانکۆی ڕاپەڕین به‌هاوكاری رێكخراوی روانگه، خولێكی بۆ (٢٦) خوێندكاری زانكۆی ڕاپەڕین له‌ژێر ناونیشانی ( چاره‌سه‌ركردنی كێشه) کردەوە.
لە خوله‌كه‌دا خوێندکاران بە چەندین بابەتی نوێ ئاشنا کران، خولەکە بەشێوەی پراكتیكی بەڕێوەچوو و له‌كۆتاییدا بڕوانامه‌ی نێوده‌وله‌تی بەخشرا به‌خوێندكاران.
لەکۆتایی خولەکەدا بەڕێز د. ھێرش ر‌سوڵ مراد یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕینەوە دەستخۆشی لەسەنتەری گەشەپێدانی کار کرد بۆ رێکخستنی ئەم جۆرە چالاکیانەو ھانی خوێندکارانی بەشداربووشی کرد بۆ زیاتر گەشەپێدانی تواناکانیان.
جێی ئاماژەیە له‌ماوه‌ی سێ رۆژی رابردودا سه‌نته‌ری كار به‌هاوكاری رێكخراوی روانگه ده‌رفه‌تی به‌شداری كردنی خوله‌كانی بۆ زیاتر لە ( ٢٠٠) خوێندكار له به‌شه جیا جیاکانی زانكۆی ڕاپەڕین ره‌خساندووه.