University of Raparin Logo

چۆن دەتوانیت دەست بە زیاد بەکارهێنانی دەستەواژە سروشتیەکانی ئینگلیزی بکەیت

چاپکردن ئیمەیڵ

سێنتەری پەرەپێدان و زمان

گرینگترین شت گوێگرتنە. گوێ لە گفتوگۆی نێوان کەسەکانی تر بگرە یان گوێ لە گفتوگۆی ناو فیلمەکان بگرە یان گوێ لە گفتوگۆی ناو بەرنامە ڕادیۆییەكان بگرە، ... هتد.

ڕێنماییەکی کرداری ئەگەر تۆ لە وڵاتێکدا دەژی کە زمانی ئینگلیزی له‌ گفتوگۆ به‌كارناهێندرێت: له‌ سه‌یركردن و گوێگرتن بۆ به‌رنامه‌ ته‌له‌ڤیزیۆنی و ڕادیۆییه‌كان، ئامانجێك بۆ خۆت دیاری بكه‌. بۆ نمونە :

ئامانجێك دیاری بکە لە سه‌یكردنی فیلمی داهاتوو به‌وه‌ی فێری یەک یان دوو دەستەواژە ببیت.
پاشان، لە ماوەی فیلمەکەدا، بەبیری خۆتی بهێنەوە کە سەرنج بدەیتە قسەی ئەکتەرەکان.
سەرنجی دەستەواژەیەک بدە کە زۆر لەناو فیلمەکەدا بەکاردەهێنرێت و هەروەها نوێیە بۆتۆ و تۆماری بكه‌ و بینوسه‌.
بەتەواوی ڕونی بکەوە کە مانای چیە. چەند جارێک بۆخۆت لەناو ڕستەدا بەکاری بهێنە. وە هەوڵ بدە کە بیخەیتە ناو قسە و نوسینە ئینگلیزیەکانی دواترت.
وە هەندێ دەستەواژەی تری نوێ لە فیلمەکانی دواتر فێر ببە.
ئەمە دەبێتە ڕێگایەکی ناوازە بۆ فێربونی دەستەواژەی نوێ چونکە تۆ لە بارودۆخە ڕاستەقینەکانی ژیاندا بەکاریان دێنیت و مامەڵەی لەگەڵدا دەکەیت. لەوە تێدەگەیت کە چۆن دەیینوسی و دەبینی کە چۆن بەکار دەهێنرێن. ئەمە زۆر یارمەتیدەر دەبێت.

ئەگەر گوێت لە دەستەواژەیەک دەبێت و دڵنیا نیت کە فه‌رمییه‌ (Formal) یان نافه‌رمییه‌ (Informal) یان وشه‌ی سه‌ر زاری خه‌ڵكی ڕه‌مه‌كییه‌ (Slang)، باشترین شت کە بیکەی ئەوەیە کە لە کەسێک بپرسی کە متمانەت پێیەتی، یان لە فەرهەنگێکی باشدا به‌دوایدا بگه‌ڕێ.
زۆر فەرهەنگی باش هەن کە پێت دەڵێن تا چەند دەستەواژەیەک یان دەربڕینێک فه‌رمییه‌.

ئەگەر وشەکە وشەیەکی نەگونجاو بێت، فەرهەنگەکە پێتی دەڵێت. وە ڕەنگە کورتکراوەی vulg واتا ( vulgar ) لەتەنیشت پێناسەکەوە هەبێت. بە دڵنیاییەوە تۆ ناتەوێت دەست بکەیت بە بەکارهێنانی وشە نەگونجاوەکان لە بارو دۆخێکی فه‌رمیدا، کەواتە وا باشە کە وریابیت. لە ئینگلیزیدا زۆرێک لە دەستەواژەی بەسودی ڕۆژانە هەیە کە یەک ئامراز یارماتیدەر نابێ بۆ هەمویان، کەواتە تەنها گوێ بگرە و مەشقیان لەسەر بکە ئەوەندەی کە دەتوانیت.

سه‌رچاوه‌: Really-learn-english.com

وەرگێڕانی : کاڵێ صاڵح گە
خوێندکاری قۆناغی چوار ـ ئینگلیزی