University of Raparin Logo

پەخشی ڕادیۆی دەنگی زانکۆی ڕاپەڕین بۆ ماوەیەکی کاتی ڕاگیرا

ڕۆژی دووشەممە ٢٠١٧/١١/٢١، بە بریاری سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین و بە مەبەستی صیانەکردن و فراوانکردنی پەخشی ڕادیۆی دەنگی زانکۆ، پەخشی ڕادیۆکە بۆ ماوەیەکی کاتی ڕادەگیرێت.

مامۆستا ئاراز رمضان بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی زانکۆی ڕاپەڕین بە ماڵپەڕی زانکۆی ڕاگەیاند: مەبەستی صیانەکردن و فراوانکردنی پەخشی ڕادیۆی دەنگی زانکۆ و بە بڕیاری سەرۆکایەتی زانکۆ بڕیاری ڕاگرتنی پەخشی ڕادیۆی دەنگی زانکۆی ڕاپەڕین بۆ ماوەیەکی کاتی درا، وتیشی لە مڕۆ سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٠١٧/١١/٢٢، بڕیارەکە کەوتووەتە بواری جێ بەجێکردنەوە و پەخشی ڕادیۆکەمان ڕاگیرا، برایارە دوای صیانەکردن و فراوانکردنی پەخشەکەی و بە ناوەرۆک و بەرنامەی جیاوازتر لەسەر هەمان فریکوەنسی (104.1) دەست بە پەخشی ئاسایی خۆی بکاتەوە.

درێژەی بابەت

چالاکیەکی ئەدەبی و ھونەری لە زانکۆی ڕاپەڕین بەڕێوەچوو

ئێوارەی ڕۆژی ٢٠١٧/١١/٢٠، کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لە زانکۆی راپەڕین، چالاکییەکی ھونەری و ئەدەبی بۆ خوێندکارانی کۆلێژەکە رێکخست و تیایدا چەندین پارچە شیعر و گۆرانی پێشکەشکران.
لەچالاکیەکەدا ھەریەک لە ھاوار تەیب و فەرھاد ئەحمە دو عومەر حاجی بەخوێندنەوەی چەند پارچە شیعرێک بەشداربوون، دواتر پەنا خوێندکاری بەشی کوردی کۆلێژەکە بەدەنگە خۆشەکەی و بەچڕینی چەند گۆرانییەک بەشداریکرد.

شایانی باسە، کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لە بەرنامەیدایە لەماوەی داھاتوودا چەندین چالاکی ھونەری و ئەدەبی و رۆشنبیریی و زانستی بۆ خوێندکاران و مامۆستایان رێکبخات.

سه‌نته‌ری كار سیمینارێكی بە ناونیشانی ( كاری خۆبه‌خشی) ئه‌نجامدا.

ڕۆژی شه‌ممه‌ ڕێکەوتی ١٨\١١، سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی كار( به‌كارخستن) سیمینارێكی له‌ژێر ناونیشانی كاری خۆبه‌خشی بۆ (٣٥) خوێندكار ئه‌نجامدا. ئەم گرووپە لە خوێندکاران لەلایەن سەنتەری کارەوە وەرگیراون بۆ  ئەنجامدانی چالاکی و كاری خۆبه‌خشی له‌زانكۆی راپه‌رین.

كاری خۆبه‌خشی واتا گه‌یاندنی سود به‌به‌رامبه‌ر به‌بێ هیچ سود و دەستکەوتێکی خودی. خوێندكاره‌ خۆبه‌خشه‌كان بۆ سالی خوێندنی ٢٠١٨-٢٠١٩ وه‌ك خۆبه‌خش له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری كاره‌وه‌راده‌سپێردرێن بۆ ئه‌نجامدانی كارو چالاكی و هاوبه‌شی پێكردنی تواناكانیا له‌گه‌ل هاوپۆل و خوێندكارانی تر له‌ به‌شه‌ جیاجایاكانی زانكۆ.

درێژەی بابەت