University of Raparin Logo

چالاکیەکی وەرزشی مەیدانی لە زانکۆی ڕاپەڕین بەڕێوەچوو

چاپکردن ئیمەیڵ

 ئەمڕۆ سێ شەممە کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی لە یاریگای تایبەت بە زانکۆی ڕاپەڕین، هۆبەی وەرزش و ڕۆشنبیری زانکۆ بەهاوکاری رێکخراوی ڕوحی تۆپی پێیی نێودەوڵەتی چالاکیەکی وەرزشی مەیدانیان بۆ (٨٤) خوێندکاری کچی زانکۆی ڕاپەڕین ڕێکخست . چالاکییەکە لەژێر ناونیشانی(چۆنیەتی خۆپاراستن لە مەترسییەکانی مین و تەقەمەنی لەڕێگەی هونەرەکانی یاری تۆپی پێ) بەڕێوەچوو، هەر لە چالاکییەکەدا چۆنێتی پارێزگاریکردن لە مافەکانی مناڵ لەکاتی یاریکردندا باسکران.

لە کۆتایی چالاکییەکەدا نامیلکەی ڕێنمایی وەرزشی و خەڵات بەسەر خوێندکارە بەشداربووەکاندا دابەشکران.