پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەممە (٨ / ١ / ٢٠١٨)، لەکۆلێژی زانست بەئامادەبوونی خوێندکاران و مامۆستایان و سەرۆکی زانکۆو یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆو ژمارەیەک لەئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ مەراسیمێکی وەفا بۆ شەھید (محمد تەھا) خوێندکاری قۆناغی یەکەمی بەشی فیزیا رێکخرا کە لەدواین خۆپیشاندانەکانی شاری رانیە لەرووداوێکی نەخوزاراودا شەھیدکرا.
سەرەتای مەراسیمەکە بەساتێک وەستان بۆ گیانی شەھید (مخمد تەھا) و سەرجەم شەھیدانی رێگای رزگاری کوردستان دەستیپێکرد.
دواتر لەلایەن بەڕێز د. محمد حمە علی رشید، راگری کۆلێژی زانست، وتاری سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین پێشکەشکرا، ھەروەھا وتاری ماتەمینی خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەشی فیزیا لەلایەن خوێندکار (وریا مولود) پێشکەشکرا.
لەکۆتایی مەراسیمەکەشدا لەلایەن یەکێک لەھاوپۆلەکانی شەھیدەوە پارچەیەک شیعر بۆ ئامادەبووان خوێندرایەوەو بەدانانی چەپکە گوڵی وەفا لەلایەن ھاوپۆلەکانیەوە کۆتایی بەمەراسیمەکە ھێنرا.
