University of Raparin Logo

گۆڤاری زانکۆی ڕاپەڕین لە ڕیزبەندی دە یەکەمەکانی سیستەمی (Doi) یە

دوای کارکردن بۆماوەی چوارساڵ گۆڤاری زانکۆی ڕاپەڕین ۱۳ ژمارەی زانستی بڵاوکردووەتەوە، ستافی گۆڤارەکەش ڕۆژ لە دوای ڕۆژ هەنگاوی زانستی دەنێن بۆ بەرزکردنەوە ئاستی زانستی گۆڤارەکە و بەجیهانیکردنی، لە دیارترین ئەم هەنگاوانەش تۆمارکردنی گۆڤارەکەبوو لە سیستەمی (Doi) و وەرگرتنی ژمارەی ئۆنلاینی تایبەت بەگۆڤارەکە بوو بەم  ناونیشانە.

دوای بڵاوکردنەوەی ژمارەکانی گۆڤاری زانکۆی ڕاپەڕین لە سیستەمی( Doi ) و تۆمارکردنی توێژینەوەکان لەم دامەزراوەیە بۆ هەردوو مانگی (١١) و (١٢)ی ساڵی ٢٠١٧، گۆڤاری زانکۆی ڕاپەڕین لە ڕیزبەندی دە یەکەمەکانی سیستەمەکەدایە بەپێی ئەو ڕانکەی کە دامەزراوەکە مانگانە بۆ بەشداربووانی بڵاوی دەکاتەوە.

جێی ئاماژەیە لە ئێساتادا گۆڤاری زانکۆی ڕاپەڕین بە سیستەمی ئۆنلاین بەردەستەو توێژەران دەتوانن بە شێوازی ئۆنلاین توێژینەوەکانیان بۆ گۆڤاری زانکۆ بنێرن .

درێژەی بابەت

کۆڕێکی شیعری بۆ شاعیری لاو ( نەوژین سۆران ) سازکرا

ڕۆژی سێ شەممە ۲۳/۱/۲٠۱۸ بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی زانکۆی ڕاپەڕین ، کۆڕێکی شیعری بۆ شاعیری لاو ( نەوژین سۆران ) بە هاوکاری موزیسیان ( کوردۆ سەردار و ڕێباز صادق) ڕێکخست
لە کۆڕەکەدا بە ئامادەبوونی خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆ و میوانان ، چەندین تێکستە شیعر پێشکەش کران .

پێشانگایەکی پۆستەرە شیعر لەزانکۆی راپەڕین کرایەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە (٢٢ / ١ / ٢٠١٨)، بەئامادەبوونی بەڕێز پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. موفق خالد سەرۆکی زانکۆی راپەڕین و راگرانی کۆلێژەکانی پەروەردەی بنەڕەت و زانستە مرۆڤایەتییەکان و مامۆستایان و خوێندکاران پێشانگایەکی پۆستەرە شیعر کرایەوە.

پێشانگاکە لەلایەن خوێندکار (زیرەک عبداللە قادر) خوێندکاری بەشی کوردی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت ئامادەکراوەو تێیدا چەندین بەرھەمی شاعیر بەشێوەی پۆستەرە شیعر نمایشکران و بڕیاریشە بۆ سەرلەبەیانی رۆژی سێشەممەش پێشانگاکەش بەردەوامی ھەبێت.