ئەمڕۆ سێ شەممە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨، بە ئامادەبوونی بەڕێز (د.موفق خالد ابراهیم) سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین و نوێنەری نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم ، سێنتەری کار لە هۆڵی چالاکییەکانی زانکۆ مەراسیمێکی بۆ بەخشینی بڕوانامە بە خوێندکارانی سەرکەوتووی خولی ڕاهێنانی تواناكان ڕێکخست.
لە مەراسیمەکەد بەڕێز د.موفق خالید سەرۆکی زانکۆ وتەیەکی پێشکەشکرد: تیایدا بەگرنگییەوە باسی لە خولی ڕهێنانی تواناکان کرد بۆ خوێندکارانی زانکۆ و بە تەواوکەری وانە تیۆرییەکانی دانا، وتیشی لەمڕۆدا زانکۆ پێشکەوتووەکانی جیهان گرنگییەکی زاۆر بە بورای پەرەپێدانی توانکان دەدەن، دیارە زانکۆی ڕاپەڕینینش گرنگییەکی زۆری بەو بوارە داوە و لە داهاتووشدا گرنگی زۆری پێ دەدات، بۆ ئەو مەبەستەش داوای لە ڕاگر و سەرۆک بەشەکان و ستافی ئەکادیمی و زانستی زانکۆ کرد کە هاوکار و هەماهەنگی تەواوی سێنتەری کار بن وە هەروەها لە کاتی دانان و گۆڕینی مەنهەجەکانی خوێندنیش هەوڵ بدەن ڕاهێنانی تواناکان بکەن بە بەشێک لە مەنهەجەکانی خوێندن، لە کۆتاییدا سوپاسی نوسینگەی سەرۆکی حکومەت و سێنتەری بەکار خستنی کرد کە ئەو ئەرکەیان گرتۆتە ئەستۆ.