University of Raparin Logo

لە زانکۆی ڕاپەڕین ئەنجامی ڕاپرسیەک دەربارەی( لامەرکەزیەت لە هەرێمی کوردستان) ڕادەگەیەنرێت

ڕۆژی دووشەممە ٢٢ / ١ / ٢٠١٨، پەیمانگای کوردی بۆ ھەڵبژاردن بەھاوکاری بەشی یاسا لەکۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی راپەڕین، لەسیمینارێکدا ئەنجامی راپرسیەک دەربارەی پرسی ( لامەرکەزی لەھەرێمی کوردستان) رادەگەیەنێت.

بۆ بینینی ئەنجامی ڕاپرسیەکە ئێرە کلیک بکە

زانکۆی راپەڕین پشتگیری عەفرین دەکات

رۆژی دوو شەممە (٢٢ / ١ / ٢٠١٨)، لەبەردەم کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لەکەمپەسی رانیەی زانکۆی راپەڕین، بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و بەشێکی زۆری مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران، وەک پشتگیریەک و ئیدانەکردنی هێرشی سەربازی تورکیا بۆ سەر کانتۆنی عەفرین لە خۆرئاوای کوردستان کۆبوونەوەیەکی جەماوەری و چەند چالاکیەک رێکخرا .

ئاهەنگی یەکترناسینی خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ی کانونی دووەمی ٢٠١٨، لە هۆڵی چالاکییەکانی زانکۆ، ئاهەنگی یەکترناسین بۆ خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی سەرجەم بەشەکانی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت بەڕێوەچوو.

بە ئامادەبوونی بەڕێز د.هێرش رسول یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران و د.ئاراس عبدالرحمن راگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت و سەرۆک بەشەکان، ئاهەنگی یەکترناسین بۆ خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی سەرجەم بەشەکانی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت سازکرا.

درێژەی بابەت