رۆژانی ٢٨ – ٢٩ / ١١ / ٢٠١٧، لەهەفتەی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە هەردوو کەمپەسی رانیەو قەڵادزێی زانکۆی ڕاپەڕین بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی (ئەشا) چەند چالاکیەک ئەنجام دران ، وەک کردنەوەی پێشانگای فۆتۆگرافی تەیبەت بە توندوتیژی دژی ژنان و سازدانی سیمینارێک بۆ بەڕیز (لوقمان حاجی قادر) لەژێر ناوی هۆکارەکانی بەرەو پاشچونی ڕەوشی ژنان لە هەرێمی کوردستان.
سەنتەری کار خولی ڕاهێنانی تواناکان دەناسێنێت
رۆژی یەک شەممە ٢٤ / ٦ / ٢٠١٨ لەهۆڵی چالاکییەکانی زانکۆی راپەڕین، سەنتەری کار سیمینارێکی بۆ خوێندکارانی وەرگیراو لە خولی ڕاهێنانی تواناکان سازکرد بۆ ئاشناکردن و ناساندنی خولەکە .
بەشی ئەندازیاری شارستانی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی ڕاگەیاند
سەرۆکایەتی بەشی ئەندازیاری شارستانی و لیژنەی تاقیکردنەوەکان ئاگاداری خوێندکارانی بەشەکە دەکاتەوە لە ئێستادا دەتوانن لە ڕێگەی ئەلکترۆنی و بە بەکارهێنانی ئیمەیڵ و پاسوردی تایبەتی زانکۆیی خوێندکارەوە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ وەربگرنەوە، بەو بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە خوێندکارە سەرکەوتووەکان دەکەین، هەروەک هیوای سەرکەوتنیش بۆ ئەو خوێندکارانە دەخوازین کە لە خولی یەکەمدا دەرنەچوون.
خوێندکارانی بەڕێز:-
لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە ، بە بەکارهێنانی ئیمەیل و پاسوردی زانکۆ دەتوانن ئەنجامەکانتان ببینن.
http://uor.edu.krd/feedback/students/web/index.php?r=site%2Flogin
تێبینی/
هەر خوێندکارێک گازندەی هەبێت دەتوانێت لە ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممە و سێشەممە پەیوەندی بە بەشەوە بکات.