ڤیدیۆکان دەکرێ بەشێک بن له باشترین سەرچاوەکان بۆ فیربونی زمانی ئینگلیزی. دەبیستی که چۆن وشەکان دەردەبڕدرێن، یارمەتیدەرت دەبن لە بەروپێشبرنی دەربڕین و گوێگرتن. لەهەمان کاتدا تۆ دەتوانی ئەو وشه و وینانەی که پەیوەندیدارن به ئەوانەوە له سەرشاشه ببینیت، که ئەمەش شتیکی زۆر نایابه ئەگەر تۆ فێرخوازیک بیت له ڕێگەی بینینەوە فێربیت، واته کەسێک بیت که شتەکانت باشتر بیر بکەوێتەوە له ریگەی وینەوە. وه باشترین ڤیدیۆکان سەرنجراکیش و چیژبەخشن بۆ سەیرکردن. هەروه‌ها دەبێتە هۆی ئەوەی که تۆ شتی تازه له دەربرینە بچوکەکانەوە فێربیت و ئەمە وادەکات زانیاریەکانت بە ئاسانتر بیربێتەوە.
چۆن وتارێک دەنووسی بۆ تاقیکردنەوەی ئەکادیمی ئایەڵتس
بەشی "نوسین" لە تاقیکردنەوەی ئەکادیمی ئایەڵتس بە بەراورد بە هەر چوار بەشەکانی تری تاقیکردنەوەکە بە سەخترین بەش دادەنرێت.
بۆ نوسین پێویستە دوو ئەرک ئەنجام بدرێت.
یەکەم شت کەسی بەشداربوو پێویستە ئەنجامیدات بریتیە لە کۆکردنەوی هەندێ زانیاری لەسەر نوسینی ئەکادیمی لە ئینتەرنێت، و پەیرەوی ئەو ڕێنمایانە بکات کە دەربارەی چۆنیەتی نوسینی وتارەکەی کە لە لایەن تاقیکارەکانەوە پێی دەدرێت، چونکە ئەوە بەهرەیەک نیە کە بتوانرێت بەبێ یارمەتی کەسانی پسپۆر پەرەی پێ بدرێت. چونکە جگە لە نوسینی وتار بەشێوازێکی دروست پاڵێوراو دەبێت بزانێت کە چۆن ڕستە ئاڵۆزەکان بەبێ هەڵەکردن دەنوسێت، چۆن وشەکان ڕێکدەخات. ئەوەش بە پێشخستن و شارەزابونی ڕێزمانی دەکرێت. دوای ئەوە نوسینی ووتارەکە دەچێتە قۆناغی دووەم کە بەشداربوو نابێت کەمتر 250 وشە بنوسێت بە کەمترین هەڵەی ڕێنوسی بۆ بەدەستهێنانی نمرەیەکی باش.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا (٣٠) سكۆله‌رشیپ له چیك بۆ ده‌رچوانی پۆلی دوانزه ڕاده‌گه‌ێنێت
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، به‌هاوكاری هه‌ردو زانكۆی ته‌كنیكی ئۆستراڤا/ لقی هه‌ولێر و، زانكۆی (په‌لازكی) ده‌رفه‌تی (٣٠) سكۆله‌رشیپ بۆ خوێندنی پزیشكی گشتی و، پزیشكی ددان ڕاده‌گه‌ێنێت.
ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی به‌شی زانستی له ساڵی خوێندنی (٢٠١٧-٢٠١٨) ده‌توانن داواكاری بۆ ئه‌م سكۆله‌رشیپه پێشكه‌ش بكه‌ن، كه له‌لایه‌ن زانكۆی (په‌لازكی) چیكیه‌وه ده‌سته‌به‌ركراون.
زانكۆی (په‌لازكی) یه‌كێكه له زانكۆ هه‌ر پێشكه‌وتوه‌كانی جیهان، كه له‌سه‌ر ئاستی زانكۆكانی كۆماری چیك له رێزبه‌ندی چواره‌مه و، له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش له ڕیزبه‌ندی (٧٠٠) باشترین زانكۆكانی جیهانه.
پێشكه‌شكاران له پڕۆسه‌یه‌كی وردی و زانسیدا، ده‌چنه پێشبڕكێ له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رزترین كۆنمره‌ی قۆناخی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی، پاشان سه‌ركه‌وتوه‌كانی قۆناخی یه‌كه‌می پێشبڕكێ به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی هه‌ڵسه‌نگاندنی توانستی زانستی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، كه‌له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك پرۆفیسۆری زانكۆی (په‌لازكی)یه‌وه به‌رێوه‌ده‌برێن و، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕاسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌كه ده‌كات.