University of Raparin Logo

پەیامی سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان

چاپکردن ئیمەیڵ

بەبۆنەی ھاتنی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان، سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین پەیامی پیرۆزبایی ئاراستەی مامۆستایان و خوێندکاران و فەرمانبەرانی زانکۆی راپەڕین دەکات.

بەڕێز (پ.ی. د. موفق خالد ابراھیم) سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین لە پەیامەکەیدا پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و موسڵمانانی جیھان بەگشتی دەکات، ھەروەک پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی برا پێشمەرگەکان و خانەوادەی سەربەرزی شەھیدان دەکات.

هەروەها دەستخۆشی لە ستافی مامۆستایان و فەرمانبەران دەکات کە ھاوکاربوون ئەمساڵ خوێندن سەربکەوێ، وە پیرۆزبایی تەواوکردنی ساڵێکی خوێندن لەسەرجەم خوێندکاران دەکات.

دەقی پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین:

بەناوی خوای بەخشندە، بەبۆنەی ھاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی سەرجەم مامۆستایان و خوێندکاران و فەرمانبەرانی زانکۆی راپەڕین دەکەم، ھەروەھا پیرۆزبایی جەژنی رەمەزان ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و موسڵمانانی جیھان بەگشتی دەکەم، بەتایبەتی جەژنە پیرۆزە لە برا پێشمەرگەکان و کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان دەکەم .

ھیواخوازم ھاتنی ئەم جەژنە، ببێتە مایەی ئاشتی و سەقامگیری و برایەتی زیاتر لە کوردستاندا، کۆتایی هاتنی گرفتەکان و ھەنگاونان بەرەو چارەسەری کێشەکان.

پ.ی.د. موفق خالد ابراھیم
سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین

زانکۆیەکى چیکى (٣٠) سکۆلەرشیپ پێشکەش بەهەرێمى کوردستان دەکات

چاپکردن ئیمەیڵ

بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى

زانکۆی پالسکى چیکى (٣٠) سکۆلەرشیپى لە بوارى پزیشکى پێشکەش بە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کرد.

لەو چوارچێوەیەدا و، ئەمڕۆ دوشەممە، ڕێکەوتى (٢٠١٨/٦/١١)، لە دیدارێکدا د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەگەڵ وەفدێکى زانکۆى پالسکى بەسەرۆکایەتى (پ. د.میللەر) گفتوگۆیان لەبارەى گەشەپێدان و فراوانکردنى پەیوەندى زانستى و ئەکادیمى نێوان هەرێمى کوردستان و، وڵاتى چیک کرا.

درێژەی بابەت

فۆرمی (ئەستۆپاکی)ـی خوێندکاران بەئەلیکترۆنی دەکرێت

چاپکردن ئیمەیڵ

لە هەنگاوێکی نوێدا بە ئاراستەی بەئەلیکترۆنییکردنی سیستمی زانکۆ، فۆرمی (ئەستۆپاکی)ـی خوێندکارانی زانکۆی راپەڕین دەکرێتە ئەلیکترۆنی.

یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی راپەڕین بۆ کاروباری خوێندکاران، بۆ وێبسایتی زانکۆی ئاشکراکرد، بۆ ئەمساڵی خوێندن بە جددی کارمان لەسەر ئەوە کردوە کە چیتر فۆرمی (ئەستۆپاکی)ـی خوێندکاران بە کاغەز نەبێ و بیکەینە ئەلیکترۆنی.

پ. ی. د. هێرش رەسوڵ، باسی بایەخی ئەم سیستمە نوێیەشی کرد و، وتی "بەئەلیکترۆنییکردنی ئەم پرۆسەیە، کۆمەڵێک سود و قازانجی بۆ زانکۆ و خوێندکارانیش هەیە، و ئاسانکاریی باش دەکات، گرنگترینییان: کەمکردنەوە ی رۆتین، گەڕاندنەوەی کات، کەمکردنەوەی تێچو، بەرگرتن لە هەندێ سەرپێچی و، ... تاد". هەروا ئاشکراشیکرد، بە هۆی کارابونی ئەم سیستمەوە، هەر خوێندکارێک دوای پڕکردنەوەی فۆرمی (ئەستۆپاکی)ـیەکە و نەبونی هیچ کێشەیەک، دەتوانێ ئەنجامی کۆتایی خۆی، راستەوخۆ وەربگرێتەوە.

ناوبراو، ئاماژەی بەوەشدا، ئەم هەوڵە نوێیە بە دەستپێشخەریی چەند خوێندکارێکی بەشی (کۆمپیوتەر) لە کۆلێژی (پەروەردەی بنەڕەت) و مامۆستای سەرپەرشتیاریان بوە، کە وەک پرۆژەی دەرچون کاریان لەسەر کردبو ، دواتریش لەسەر داوا و بە هاوکاریی زانکۆ پەرەی زیاتری پێدرا.

جێی باسە، ئەم پرۆژەیە بە سەرپەرشتیی (م. جیهاد ئەنوەر قادر( و لەلایەن هەریەک لە خوێندکاران (هێژا شۆڕش ئەحمەد، هێمن عەلی حوسێن، سەباح حەمەد رەسوڵ) قۆناغی چوارەمی بەشی کۆمپیوتەر/ کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت هاتۆتە بەرهەم.

ئێرە کلیک بکە بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی ئەستۆپاکی