ئەمڕۆ ۱ / ٥ / ۲۰۱۸ ٫ لەخولی زانکۆ و پایمانگاکانی ڕانیە کەبەسەرپەرشیی پەیمانگای ڕاپەڕینی ئەهلی و زانکۆی ڕاپەڕین کرابۆوە ( تیپی سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین) توانیان ببنە پاڵەوانی خولەکە و بەئەنجامی ٦-١ لە کۆلیژی زانستە مرۆڤایەتەکان ببەنەوە و ببنە پاڵەوانی خولەکە.
کردنەوەی خولی تۆپی پێ ی فوتساڵ بۆ سەرجەم بەشەکانی زانکۆی ڕاپەڕین
ڕێکەوتی ٢٩ / ١١ / ٢٠١٧، بەڕیوەبەرایەتی وەرزش و چالاکی هونەری زانکۆ خولێکی تۆپی پێ ی فوتساڵی بۆ سەرجەم بەشەکانی زانکۆی ڕاپەڕین لە یاریگای زانکۆ کردوەو لەیاری کۆتایی خولەکەدا هەردوو بەشی جوگرافیاو یاسا بەیەک گەیشتن و لەئەنجامدا بەشی جوگرافیا بونە پاڵەوانی خولەکە.
کردنەوەی کۆرسێکی فێربونی موزیک
ڕۆژی ١١ / ٩ / ٢٠١٧ ، کۆرسێکی کراوە بۆ ئارەزومەندانی موزیک و گۆرانی بۆ خوێندکارانی زانکۆی ڕاپەڕین تایبەت بە (فێربونی موزیک و پەروەردەکردنی دەنگ ) کرایەوەو خوێندکاران تا کۆتایی ساڵ دەتوانن بەپێی کاتی گونجاو سەردانی بەشی چالاکی هونەری زانکۆ بکەن .