University of Raparin Logo

پەیامی سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان

چاپکردن ئیمەیڵ

بەبۆنەی ھاتنی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان، سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین پەیامی پیرۆزبایی ئاراستەی مامۆستایان و خوێندکاران و فەرمانبەرانی زانکۆی راپەڕین دەکات.

بەڕێز (پ.ی. د. موفق خالد ابراھیم) سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین لە پەیامەکەیدا پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و موسڵمانانی جیھان بەگشتی دەکات، ھەروەک پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی برا پێشمەرگەکان و خانەوادەی سەربەرزی شەھیدان دەکات.

هەروەها دەستخۆشی لە ستافی مامۆستایان و فەرمانبەران دەکات کە ھاوکاربوون ئەمساڵ خوێندن سەربکەوێ، وە پیرۆزبایی تەواوکردنی ساڵێکی خوێندن لەسەرجەم خوێندکاران دەکات.

دەقی پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین:

بەناوی خوای بەخشندە، بەبۆنەی ھاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی سەرجەم مامۆستایان و خوێندکاران و فەرمانبەرانی زانکۆی راپەڕین دەکەم، ھەروەھا پیرۆزبایی جەژنی رەمەزان ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و موسڵمانانی جیھان بەگشتی دەکەم، بەتایبەتی جەژنە پیرۆزە لە برا پێشمەرگەکان و کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان دەکەم .

ھیواخوازم ھاتنی ئەم جەژنە، ببێتە مایەی ئاشتی و سەقامگیری و برایەتی زیاتر لە کوردستاندا، کۆتایی هاتنی گرفتەکان و ھەنگاونان بەرەو چارەسەری کێشەکان.

پ.ی.د. موفق خالد ابراھیم
سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین