ڕۆژی یەک شەممە ٦ / ٥ / ٢٠١٨، به‌شی زانستی كۆمپیوته‌ر له كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ره‌تی زانكۆی راپه‌رین به هاوكاری له‌گه‌ڵ به‌شی ئایتی كۆلێژی بازرگانی زانكۆی سلێمانی ۆركشۆپێكی له‌باره‌ی دواین داهێنانه‌كان له بواری جیهانی كۆمپیوته‌ر ئه‌نجامدا.
وۆرکشۆپەکە لە هۆڵی چالاکیەکانی زانکۆ ئەنجامدرا و لەسەرەتادا ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی وتەیەکی پێشکەشکرد، دواتر سه‌رۆكی به‌شی كۆمپیوته‌ر باسی له‌وه كرد كه پێویسته له نێوان زانكۆكان تێكه‌ڵاوی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌یه‌كه‌وه توێژینه‌وه ئه‌نجام بده‌ین.