University of Raparin Logo

سەنتەری کار خولی ڕاهێنانی تواناکان دەناسێنێت

چاپکردن ئیمەیڵ

رۆژی یەک شەممە ٢٤ /  ٦ / ٢٠١٨ لەهۆڵی چالاکییەکانی زانکۆی راپەڕین،  سەنتەری کار سیمینارێکی بۆ خوێندکارانی وەرگیراو لە خولی ڕاهێنانی تواناکان سازکرد  بۆ ئاشناکردن و ناساندنی خولەکە .

خولی ڕاهێنانی تواناکان تایبەتە بە خوێندکارانی قۆناغی سێیەمی زانکۆی راپەڕین ، کە لەڕێگای سی ڤییەوە زیاتر لە ٧٠ خوێندکار لە هەر یەک لە بەشە زانستییەکانی ( کیمیا و فیزیا و بایۆلۆجی و ئینگلیزی و کۆمپیوتەر ) بۆ هەر کام لە کۆمپانیاکانی ( پایۆنێر و کۆکا کۆلا و ئاسیاسێڵ و گروپی کۆمپانیاکانی هەڵەبجە و سورە و سەنتەری زمان ) دەنێردرێن بۆ ماوەی ١٤٠ سەعات ، کە کۆمپانیاکان بە پێی کات و بۆ ڕەخسانی خۆیان و هەماهەنگی لەگەڵ سەنتەری کاری زانکۆی ڕاپەڕین دابەشی دەکەن ، لە پێناو بە پڕاکتیککردنی خوێندنی تیۆری زانکۆیان .

سەنتەری کار لە زانکۆی ڕاپەڕین ساڵی پار زۆرترین خوێندکاری لە خولی ڕاهێنانی تواناکان بەشداری پێکرد لە چاو زانکۆکانی دیکە بە زیاتر لە ٨٠ خوێندکار و ئەمساڵیش هەوڵدەدات ڕێژەکە لە زیاتر لە ٧٠ خوێندکارەوە بۆ ١٠٠ خوێندکار بەرز بکاتەوە .

خولی ڕاهێنانی تواناکان بڕیارە لە ١ / ٧ / ٢٠١٨ دەستپێبکات و خوێندکارانی وەرگیراو لەلایەن سەنتەری کارەوە شوێنی مانەوەیان بۆ دابین دەکرێت .