University of Raparin Logo

بەشی ئەندازیاری شارستانی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی ڕاگەیاند

چاپکردن ئیمەیڵ

سەرۆکایەتی بەشی ئەندازیاری شارستانی و لیژنەی تاقیکردنەوەکان ئاگاداری خوێندکارانی بەشەکە دەکاتەوە لە ئێستادا دەتوانن لە ڕێگەی ئەلکترۆنی و بە بەکارهێنانی ئیمەیڵ و پاسوردی تایبەتی زانکۆیی خوێندکارەوە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ وەربگرنەوە، بەو بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە خوێندکارە سەرکەوتووەکان دەکەین، هەروەک هیوای سەرکەوتنیش بۆ ئەو خوێندکارانە دەخوازین کە لە خولی یەکەمدا دەرنەچوون.

خوێندکارانی بەڕێز:-
لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە ، بە بەکارهێنانی ئیمەیل و پاسوردی زانکۆ دەتوانن ئەنجامەکانتان ببینن.

http://uor.edu.krd/feedback/students/web/index.php?r=site%2Flogin

 

تێبینی/
هەر خوێندکارێک گازندەی هەبێت دەتوانێت لە ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممە و سێشەممە پەیوەندی بە بەشەوە بکات.