چۆنیەتی خۆبەدورگرتن لە باوترین هەڵەکانی تاقیکردنەوەی ئایەڵتس کە ئەمانەی خوارەوەن :
١. زیاد نوسین: نوسینی وشەی زیاتر لەوەی کە داواکراوە هەڵەیەکی زۆرباوە، نوسینی چوار وشە لەکاتێکدا پرسیارەکە دەڵێت "زیاتر نەبێت لە سێ وشە" بە دڵنیایەوە نمرە دەبات.
٢. کەم نوسین: درێژی دیاریکراوی نوسینەکە زۆر گرنگە. کاتێک کە داواکاریەکە ژمارەی وشەکانت بۆ دەستنیشان دەکات (٢٥٠ بۆ گوتار، ١٥٠ بۆ ڕاپۆرت یاخود نامە). ئەوە مانای ئەوەیە ئەگەر کەمتر بنوسرێت لەوەی داواکراوە توشی سزا دەبیتەوە.