کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لقی ڕاپەڕین، نوێنەرایەتی گشتی خوێندکارانی زانکۆی ڕاپەڕین بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن لەزانكۆی راپەڕین بەناونیشانی ( زانکۆتان پێ دەناسێنین ) چالاکیەكی تایبەتی بۆ خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی زانکۆی راپەڕین رێكدەخات.
لەپڕۆژەكەدا سەرجەم کۆلێژەکان و بەشەکانی ناو زانکۆ بەخوێندكارانی قۆناغی یەكەمی بەشەكان دەناسێنرێن و ئەمڕۆ ١١-١٢-٢٠١٨ لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت بەشی باخچەی ساوایان دەست بەچالاكیەكە كراو لەسەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین (تۆماری گشتی، ژووری دادگا، بنکەی تەندروستی، کارگێڕی ، IT ، بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆییەکان، بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن ، بەڕێوەبەرایەتی چالاکیەکان ، نوسینگەی سەرۆکی زانکۆ، نوسینگەی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ) بەخوێندكاران ئاشنا كراو دواتر سەرجەم کۆلێژەکانیان پێ نیشاندرا و دواتریش کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان خوێندكاران بردران بۆ کتێبخانەی ناوەندی زانكۆو ئاشناكران بە شێوازی خواستن و گەڕاندنەوەی کتێبەکان. هەروەك لەكۆلێژی زانستیش ئاشناكران بەتاقیگە زانستییەكان و تەواوی بەشەكانی كۆلێژەكە.
ئەم پڕۆژەیە بەردەوامی دەبێت بۆ سەرجەم خوێندكارانی قۆناغی یەكەم بەئامانجی ئاشناكردنیان بەزانكۆو سەرجەم كۆلێژو بەش و بەڕێوەبەرایەتییەكانی زانكۆ.