راگەیاندنی زانكۆ
فۆتۆ: هاوكار زرار
ئێوارەی ئەمڕۆ (١١-١٢-٢٠١٨) بەشی كوردی لەكۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لەخوێندنی ئێواران بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن لەزانكۆی راپەڕین كۆڕێكی بەناونیشانی (ئێوارەیەك لەگەڵ شیعرەكانی گوڵانی) بۆ شاعیر (هەمزە گوڵانی) رێكخست.
لەكۆڕەكەدا چەندین بەرهەمی شیعری لەلایەن شاعیرەوە پێشكەشی ئامادەبووان كران و لەگەڵیشدا میوزیسیانان مامۆستا محمد ئەنوەرو مامۆستا هێرش سلێمان بە ژەنینی پیانۆو ڤیۆلین، بەشداری كۆڕە شیعرییەكەیان كرد.
هەروەك لەكۆتایشدا لەلایەن ئامادەبووانەوە تیشكخرایە سەر چەند لایەنێكی بەرهەمە شیعرییەكانی شاعیر.
شاعیر (هەمزە گوڵانی) یەكێكە لەشاعیرە دیارەكانی شاری رانیەو چەندین بەرهەمە شیعری بڵاوكردونەتەوەو لەچەندین كۆڕی شیعریش بەشداری كردووە.
