University of Raparin Logo

زانکۆی ڕاپەڕین ساڵی نوێتان لێ پیرۆز دەکات

چاپکردن ئیمەیڵ

پەیامی پیرۆزبایی

سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین، بەبۆنەی‌ هاتنی سەری‌ ساڵی‌ نوێی ‌(٢٠١٩)ەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم خوێندكاران و مامۆستایان و فەرمانبەران و تەواوی خەڵكی‌ هەرێمی كوردستان و كوردانی باكورو خۆرهەڵات و خۆرئاوای كوردستان دەكات، هیوادارین ساڵی نوێ ببێتە ساڵی سەركەوتنی خوێندكارانمان و كۆتایی هاتنی قەیرانەكان لەهەرێمی كوردستان و باشتركردنی ژیان و گوزەرانی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، و دەروازەیەكی نوێ بێت بۆ قوڵكردنەوەی گیانی لێبوردەیی‌ و پێكەوەژیانی ئاشتیانەو تەبایی زیاتری ناو پێكهاتەكانی كوردستان بێ، و ساڵی‌ بەرەوپێشچوونی‌ پرۆسەی‌ خوێندن و زانكۆمان بێ.
ئومێدەوارین ساڵی نوێی (٢٠١٩) ساڵی ئارامی و پێكەوژیان و سەركەوتنە نەتەوەییەكانی گەلی كوردبێ لەباشور، باكور، خۆرهەڵات و خۆرئاوای كوردستان، و پارتە سیاسیەكان ئەم ساڵە ‌بكەنە هەوێنی هاوخەباتی‌ و یەكخستنی‌ هێزو تواناكانیان بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکان، و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت لەسەر بنەمای شەراكەتی راستەقینە بۆ زیاتر گەشەپێدان و ئاوەدانی كوردستان، و پاراستنی‌ دەسكەوتە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان و ئاسودەكردنی رۆحی شەهیدان بێ.
لەم بۆنەیەدا جارێكی تر‌ زانكۆمان دووپاتی ‌ دەكاتەوە كە هەوڵەكانی‌ بەردەوامن لەپێناو خزمەتكردنی زیاتری خوێندكاران و بەرزكردنەوەی ئاستی زانستیان و گەشەپێدان و پێشخستنی زیاتری زانکۆمان .

سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین