University of Raparin Logo

نوێنەرانی لیژنەی زانستی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی هاوبەش کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ دوو شەممە(۱۰/ ٦ / ۲۰۱۹ )، لە پەراوێزی پێنجەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی هاوبەشی زانکۆمان لەگەڵ زانکۆی کوردستان- سنە و زانکۆی سەلاحەدین، نوێنەرانی لیژنەی هاوبەشی هەرسێ زانکۆ، کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا، کەتێیدا باس لە پڕۆژەو بەرنامەی شەشەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی هاوبەش کرایەوە، کە بڕیارە لە زانکۆی سەلاحەدین- هەولێر ئەنجامبدرێت،

نوێنەرانی زانکۆمان جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە کۆنفرانسەکانی داهاتوو لە ڕێکەوتی (۲٤ / ٤ ) لە ساڵوەگەڕی بۆردوومانکردنی شاری قەڵادزێ لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە، ئەنجامبدرێت.

پێنجەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی توێژینەوەی زمان و وێژەی کوردی و فارسی بەڕێوەچوو

چاپکردن ئیمەیڵ

ڕۆژانی (۹ - ۱۰ . ٦ . ۲۰۱۹)، پێنجەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی توێژینەوەی زمان و وێژەی کوردی و فارسی بەهاوبەشی (زانکۆی ڕاپەڕین، زانکۆی سەلاحەدین و زانکۆی کوردستان - سنە) لە زانستگای کوردستان بە ئامادەبوونی سەرۆکی شارەوانی سنە، جێگری پاریزگار، سەرۆکی زانکۆی کوردستان، شاندی زانکۆی ڕاپەڕین، شاندی زانکۆی سەلاحەدین و تویژەرانی بەشداربوو کۆنفرانسەکە دەستیپێکرد.

دەستپێکی ئەم کۆنفڕانسە ڕۆژی یەک شەممە(۹. ٦. ۲۰۱۹ ) لە تەلاری دوکتۆر شاهۆیی لە کۆلێژی کشتوکاڵی زانکۆی کوردستان بەڕێوەچو، سەرۆکی زانکۆی کوردستان بەڕێز (دکتۆر سادقی )وتەیەکی پێشکەشکردو باسی لەوە کرد کە بەردەوامی ئەم کۆنفرانسە هەلی زیاتر دەڕەخسێنێت بۆ ئاڵوگۆڕی زانست و زانیاری لە نێوان هەردوو زمانی کوردی و فارسی، دواتر بەڕێز ( د. شێروان حسێن ) وتاری سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕینی پێشکەشکرد دوای گەیاندنی سڵاوی سەرۆکی زانکۆ و ئەنجومەنی زانکۆ لە وتەکەیدا باسی لە هەماهەنگی و لێکتێگەیشتنی نیوان زانکۆی ڕاپەڕین و کوردستان کرد، کەلەمیانی ئەم لێکتێگەیشتنەدا چەند پڕۆژەیەکی هاوبەش لەبواری جێبەجێکردندان لەوانە : خوێندنی هاوشان و تەواوکارانە لەبەشی باخداری و سامانی ئاژەڵ.
خوێندنی پۆست دکتۆرا لەبواری کیمیا.
توێژینەوەی هاوبەش لە بواری ئایتی.
کۆنفرانسی ساڵانەی هاوبەش.

پاشان پانێلی زانستی هاوکات لە سێ هۆڵ ( مەستوورەی ئەردەڵان، فیردۆسی و هەروەها هۆڵی ۱۰۱) بەڕێوەچوو،
لە ماوەی دوو ڕۆژی کۆنفرانسەکەدا ۱٤ پانێلی زانستی بەڕێوەچوون، هەروەها ۳۰ توێژینەوەش لە سەر پۆستەر نمایشکران.

شیاوی ئاماژەیە بە وتەی بەرپرسی لێژنەی زانستیی کۆنفڕانس لە کۆی ۱۳٨توێژینەوەی نیردراو بۆ لیژنەی زانستی ، ۱۱٦ توێژینەوە قبووڵکراوە، کە ٤۳ توێژینەوەی قبووڵکراو زمانناسییە و ۷٦ توێژینەوەش ئەدەبیاتە.

لە کۆتایی کۆنفرانسەکەش بڕوانامە ڕێزلێنان بە بەشداربوان و ڕێکخەرانی کۆنفرانسەکە بەخشرا .

سێ مامۆستای زانكۆی راپەڕین، بەشداری وێركشۆپێكی نێودەوڵەتی دەكەن

چاپکردن ئیمەیڵ

بەمەبەستی بەرزكردنەوەی توانای بڵاوكردنەوەی توێژەران و ئەكادیمیانی هەرێمی كوردستان و عێراق لە گۆڤارە ئاست بەرزە نێودەوڵەتییەكان و ئاشنا كردنیانە بە میتۆدەكانی توێژینەوە، لەزانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، وێركشۆپێكی نێودەوڵەتی بەناونیشانی “پراكتیزە باشەكان لە بڵاوكردنەوەی ئەكادیمیدا” بەهاوبەشی لەگەڵ پڕۆفیسۆر و ئەكادیمی و پسپۆڕانی دەزگا ئەكادیمییە بەڕیتانیەكان ئەنجامدراو سێ مامۆستای زانكۆی راپەڕینیش بەشداربوون لەوێركشۆپەكەدا.

رۆژی پێنجشەممە (30-5-2019) لە هۆڵی پیرەمێردی سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، وێركشۆپی نێودەوڵەتی “پراكتیزە باشەكان لە بڵاوكردنەوەی ئەكادیمی دا” دەستیپێكرد كە تێیدا هەریەك لەبەڕێزان (د. پەیمان رەمەزان) پسپۆڕ لەبەڕێوەبردنی گشتی و سەرۆكی بەشی كارگێڕی لەكۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان و د. قادر محمد پسپۆڕ لەمێژوو و مامۆستا لەبەشی مێژووی كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان و د. ئاراز رەمەزان پسپۆڕی میدیای ئەلیكترۆنی و بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانكۆی راپەڕین، بەشداربوون لەوێركشۆپەكەدا.
لەسەرەتادا د.ڕۆژین كەمال سەرۆكی گروپی توێژینەوەی كەلەپووری كولتووریی دیجیتاڵی لەسەنتەری توێژینەوەی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی كورتەیەكی دەربارەی ئامانج و گرنگی وۆركشۆپەكە باس كرد. دواتر (پ.ی.د.ئالان فەرەیدون) سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی وتەیەكی پێشكەشكرد.
ئەم وێركشۆپە لەسەر نووسینی ئەكادیمی و چۆنیەتی ئەنجامدانی توێژینەوەی نێوپسپۆڕی و بڵاوكردنەوە لە گۆڤارە ئاست بەرزە نێودەوڵەتیەكانی زانستە كۆمەڵایەتی و مرۆڤایەتیەكان و نووسینی گرانت، لەلایەن ئەكادیمی بەریتانیا فەندكراوەو بۆ سێ رۆژ بەردەوام بوو لە 30ی ئایاری 2019 بۆ 1ی حوزەیرانی 2019 كە تێیدا 30 ئەكادیمی خاوەن دكتۆرا لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان و شارەكانی تری عێراق كە بەپێشكەشكردن و بةكێبڕكێ وەرگیرابوون، ئەم زنجیرە وێركشۆپە یەكێكە لە دوو زنجیرە وێركشۆپەی كە لەسەر ئاستی عێراق تەنها لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و زانكۆی كوفە ئەنجام دەدرێت لە ماوەی ئەمساڵدا