University of Raparin Logo

پێنجەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی توێژینەوەی زمان و وێژەی کوردی و فارسی بەڕێوەچوو

چاپکردن ئیمەیڵ

ڕۆژانی (۹ - ۱۰ . ٦ . ۲۰۱۹)، پێنجەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی توێژینەوەی زمان و وێژەی کوردی و فارسی بەهاوبەشی (زانکۆی ڕاپەڕین، زانکۆی سەلاحەدین و زانکۆی کوردستان - سنە) لە زانستگای کوردستان بە ئامادەبوونی سەرۆکی شارەوانی سنە، جێگری پاریزگار، سەرۆکی زانکۆی کوردستان، شاندی زانکۆی ڕاپەڕین، شاندی زانکۆی سەلاحەدین و تویژەرانی بەشداربوو کۆنفرانسەکە دەستیپێکرد.

دەستپێکی ئەم کۆنفڕانسە ڕۆژی یەک شەممە(۹. ٦. ۲۰۱۹ ) لە تەلاری دوکتۆر شاهۆیی لە کۆلێژی کشتوکاڵی زانکۆی کوردستان بەڕێوەچو، سەرۆکی زانکۆی کوردستان بەڕێز (دکتۆر سادقی )وتەیەکی پێشکەشکردو باسی لەوە کرد کە بەردەوامی ئەم کۆنفرانسە هەلی زیاتر دەڕەخسێنێت بۆ ئاڵوگۆڕی زانست و زانیاری لە نێوان هەردوو زمانی کوردی و فارسی، دواتر بەڕێز ( د. شێروان حسێن ) وتاری سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕینی پێشکەشکرد دوای گەیاندنی سڵاوی سەرۆکی زانکۆ و ئەنجومەنی زانکۆ لە وتەکەیدا باسی لە هەماهەنگی و لێکتێگەیشتنی نیوان زانکۆی ڕاپەڕین و کوردستان کرد، کەلەمیانی ئەم لێکتێگەیشتنەدا چەند پڕۆژەیەکی هاوبەش لەبواری جێبەجێکردندان لەوانە : خوێندنی هاوشان و تەواوکارانە لەبەشی باخداری و سامانی ئاژەڵ.
خوێندنی پۆست دکتۆرا لەبواری کیمیا.
توێژینەوەی هاوبەش لە بواری ئایتی.
کۆنفرانسی ساڵانەی هاوبەش.

پاشان پانێلی زانستی هاوکات لە سێ هۆڵ ( مەستوورەی ئەردەڵان، فیردۆسی و هەروەها هۆڵی ۱۰۱) بەڕێوەچوو،
لە ماوەی دوو ڕۆژی کۆنفرانسەکەدا ۱٤ پانێلی زانستی بەڕێوەچوون، هەروەها ۳۰ توێژینەوەش لە سەر پۆستەر نمایشکران.

شیاوی ئاماژەیە بە وتەی بەرپرسی لێژنەی زانستیی کۆنفڕانس لە کۆی ۱۳٨توێژینەوەی نیردراو بۆ لیژنەی زانستی ، ۱۱٦ توێژینەوە قبووڵکراوە، کە ٤۳ توێژینەوەی قبووڵکراو زمانناسییە و ۷٦ توێژینەوەش ئەدەبیاتە.

لە کۆتایی کۆنفرانسەکەش بڕوانامە ڕێزلێنان بە بەشداربوان و ڕێکخەرانی کۆنفرانسەکە بەخشرا .