University of Raparin Logo

زانکۆی ڕاپەڕین لەگەل زانکۆی کوردستان – سنە، سیمپۆزیۆمێکی هاوبەشی نێودەوڵەتیان ئەنجامدا

چاپکردن ئیمەیڵ

ڕۆژانی (١٩ – ٢٠ . ٦ . ٢٠١٩)، لەهۆڵی چالاکیەکان، زانکۆی ڕاپەڕین لەگەڵ زانکۆی كوردستان- سنە، سیمپۆزیۆمێکی هاوبەشی نێودەوڵەتی بە ناونیشانی (International Symposium on Applied Computing) ئەنجامدا.

سیمپۆزیۆمەکە بە ئامادەبوونی بەڕێز(د. موفق خالد) سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین و بەڕێزان یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و ژمارەیەک لە مامۆستایان بەڕێوەچوو.

درێژەی بابەت

سەنتەری جێندەرناسی زانکۆی راپەڕین، بەشداری سالڕۆژی دامەزراندی کۆڕبەندی یەکێتی ئەوروپای کرد لە بەغداد

چاپکردن ئیمەیڵ

رۆژی یەک شەممە (١٦. ٦ . ٢٠١٩)، لەسەر بانگهشتی بەرێز بالوێزی یەکێتی ئەوروپاو رێکخراوی ژنانی نەتەوە یەکگرتوەکان، بەڕێوەبەری سەنتەری جێندەرناسی زانکۆی ڕاپەڕین( م. بانە فاتح) بەشداریکرد لە کۆربەندی ھەردوو رێکخراو کە تایبەت بوو بە سالرۆژی دامەزراندنی یەکێتی ئەوروپا له شاری بغداد. 

درێژەی بابەت

وەفدێكی زانکۆی ڕاپەڕین بەشداری دووەمین سیمپۆزیۆمی پڕۆژەی تایگریسی کرد

چاپکردن ئیمەیڵ

لەدرێژەی کۆبونەوەو چالاکیەکانی پرۆژەی تایگریس کە تایبەتە بە بەنێودەوڵەتیکردنی زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان،رۆژی (١٣-٦-٢٠١٩) وەفدێکی زانکۆی راپەڕین بەشداری لە دووەمین سیمپۆزیۆمی پرۆژەکە کرد لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی دھۆک بە بەشداری سەرجەم زانکۆ کوردیەکانی بەشدار لە پڕۆژەکە رێكخرابوو. 

لە تەوەری یەکەمی سیمپۆزیۆمەکەدا ھەریەک لە زانکۆ بەشداربووەکان سیمینارێکیان لەسەر پلانی ستراتیژیان بۆ بەنێودەوڵەتی بونی زانكۆكانیان پێشکەش کرد. لەتەوەری دووەمدا گفتوگۆ کرا لەسەر لایەنی دارایی و بەرێوەبردنی پرۆژەکە.
راسپاردەکانی سیمپۆزیۆمەکە بریارە بەشێوەی کۆنوسێک بدرێتە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بەمەبەستی دەرکردنی ڕێنمایی پێویست بۆ کارئاسنی جێبەجێکردنی پڕۆژەی تایگریس و نەھێشتنی بەربەستەکان.