University of Raparin Logo

سوپاس نامە

چاپکردن ئیمەیڵ

بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆمانەوە سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی ئەو رێکخراو وکەسایەتی ولایەنانە دەکەین کە لەماوەی رابردوودا بۆ بەربانگی ئێوارەو لەکاتی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی سالی خوێندن ھاوکاری خوێندکارانی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆمانیان کردوەو لەھەمان کاتدا وەک ئەرکێکی کۆمەلایەتی خۆیان بەدوور گرتوە لە راگەیاندن و نیشاندانی ئەم کارەیان ، ئەمەش دەرخەری پەیامی مرۆڤ دۆستی و چاکەخوازی و بەرزی ئاکاری کۆمەلایەتیانە.

سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین

مامۆستایه‌كی زانكۆی راپه‌ڕین، بڕوانامه‌ی دكتۆرای به‌ده‌ستهێنا

چاپکردن ئیمەیڵ

ڕۆژی پێنج شەممە، (16ی ئایاری 2019)، لە کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی سەڵاحەدین، گفتوگۆی تێزی دکتۆرای مامۆستا (هەژار قادر ئیبراهیم) به‌سه‌ركه‌وتویی ئەنجامدرا.

تێزی دكتۆرای مامۆستا هه‌ژار قادر له‌ژێر ناونیشانی (تقويم اداء عضو الهيـئة التدريسية وعلاقته بالمعتقدات المعريفية لدی تدريسي الجامعة)، بوو وله‌لایه‌ن به‌ڕێز (پ.ی.د. محمد محی الدین صادق) سه‌رپه‌رشتی كراوه‌.

درێژەی بابەت

سیمینارێک لەسەر بنچینەکانی فریاگوزاری سەرەتایی ئەنجامدرا

چاپکردن ئیمەیڵ

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ (19ی ئایاری 2019) سیمینارێک لەسەر بنچینەکانی فریاگوزاری سەرەتایی لەلایەن بەرێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتیەوە بۆ خوێندکارانی قۆناغی یەکی به‌شی ئەندازیاری شارستانی له‌زانكۆی راپه‌ڕین ئەنجامدرا. 

بریارە لەداھاتویەکی نزیکدا بەپرۆگرامێکی ڕێکخراو لەلایەن تیمێکی پسپۆرو راھێندراوی تەندروستی و سەلامەتی زانکۆی راپەرینەوە بابەتی (فریاگوزاری سەرەتایی و تەندروستی و سەلامەتی) بۆسەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی زانکۆ بەچەند ھەنگاوێک ئەنجامبدرێت.