University of Raparin Logo

چەندین كەسایەتی و لایەن هاوكاری خوێندكارانی بەشە ناوخۆییەكانیان كردووە

چاپکردن ئیمەیڵ

راگەیاندنی زانكۆ

لەماوەی رابردوودا لەكاتی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵی خوێندنی (2018 – 2019)دا چەندین رێكخراو و كەسایەتی و لایەن، هاوكاری خوێندكارانی بەشە ناوخۆییەكانی زانكۆمانیان كردووە، كە لەرووی داراییەوە دەتوانرێت بەبڕێكی زۆر مەزەندە بكرێت، كە بریتی بوون لەم لایەن و بەڕێزانە:

- رێكخراوی خێرخوازی م. رێبوار : بڕی هاوکاری 1/250/000 دینار

- كاك سیروان بڕی هاوکاری 500/000 دینار

- باوكی خوێندكار (سێبور مستەفا علی) : بڕی هاوکاری 81/5000 دینار

- دەزگای خێرخوازی سۆز : بڕی هاوکاری 700/000 دینار

-  رێكخراوی ئەنجومەنی گەنجان :  بڕی هاوکاری 5/000/000 دینار

-  د. ئاراس كاك عوڵا : بڕی هاوکاری 500/000 دینار

- فاتیمە رسوڵ عبداللە بڕی هاوکاری 500/000 دینار

- مامۆستا نەوزاد حسن : بڕی هاوکاری 52/5000 دینار

- هادی عبداللە بڕی هاوکاری 800/000 دینار

- حسێنی زێڕنگەربڕی هاوکاری 400/000 دینار

- خدر شێنەیی بڕی هاوکاری 400/000 دینار

- هەردوو هاووڵاتی (بەكرو سەلیم) بڕی هاوکاری 700/000 دینار

- چەند فەرمانبەرێكی بەشە ناوخۆییەكانی كوڕان و كچانی قەڵادزێ بڕی هاوکاری 600/000 دینار

کۆی گشتی هاوکاریەکان بڕی 8/190/000 دینار

خولی تۆپی پێی فوتساڵی بەڕێوەبەرایەتییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین بەردەوامی هەیە

چاپکردن ئیمەیڵ

لە درێژەی کار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی چالاکی وەرزش و ڕۆشنبیری لە زانکۆی ڕاپەڕین، خولێکی تۆپی پێی فوتساڵی بۆ سەرجەم بەڕێوەبەراتییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین کردەوە، لە خولەکەدا (١٦) یاری بە بەشداری (٩) تیپ ئەنجامدەدرێن، خولەکە بەشێوازی دوو دۆڕان بۆ دەرەوە بەڕێوەدەچێت.

درێژەی بابەت

ژمارەی نوێی گۆڤاری زانكۆی راپەڕین بەسیستەمی ((OJS)) بڵاوكرایەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

رۆژی یەكشەممە (30ی حوزەیرانی 2019) ژمارە (1)ی ڤۆڵیۆمی (6)ی گۆڤاری زانستی زانكۆی راپەڕین، بەسیستەمی نوێی (OJS) كە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستییەوە باوەڕپێكراوەو داواكراوە بڵاوكرایەوە.

درێژەی بابەت