University of Raparin Logo
EFSET-Cover

مامۆستایان و خوێندکاران و فەرمانبەرانی زانکۆی ڕاپەڕین بەشداری تاقیکردنەوەی زمانی ئینگلیزی EFSET دەکەن

چاپکردن ئیمەیڵ

 

بەسەرپەرشتی سێنتەری پەرەپێدان و زمان و بەشەکانی زمانی ئینگلیزی و کۆمپیوتەری پەروەردەی بنەڕەت لە ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممە و سێشەممە، ڕێکەوتی ٢٦ و ٢٧ ٢٨ ئەم مانگە، لە کاتژمێر ٩ پێشنیوەڕۆ تاکو ٢ پاشنیوەڕۆ مامۆستایان و خوێندکاران و فەرمانبەرانی زانکۆی ڕاپەڕین بەشداری تاقیکردنەوەی EFSET دەکەن بە پێی خشتەی هاوپێچ، کە تیایدا ڕۆژ و کاتی دیاری کراو بۆ مامۆستا و فەرمانبەران و خوێندکاران دانراوە.

كلیك لیرە بكە بۆ زانينى كاتی دیاری كراوی مامۆستایان

كلیك لیرە بكە بۆ زانيني كاتی دیاری كراوی فەرمانبەران

ئەم تاقیکردنەوەیە لە سەرجەم زانکۆکانی کوردستان ئەنجام دەدرێت بۆ مەبەستی دیاری کردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی. تاقیکردنەوەکە بۆ ماوەی ٥٠ خولەکە (٢٥ خولەک بۆ خویندنەوە(Reading) و ٢٥ خولەک بۆ گوێگرتن (Listening)، بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی ئەم تاقیکردنەوەیە سەردانی ئەم لینکانەی بکە

https://www.youtube.com/results?search_query=youtube.be%2FF9iEiKt7NNQ

ناونیشانی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکە: کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت - نهۆمی سێیەم - سێنتەری پەرەپێدان و زمان - هۆڵی سێنتەری فێربوون Learning Center

سەرەتا بۆ ئەجامدانی تاقیکردنەوەکە پێویستە زانیاری کەسی خۆیی داخل بکات وەک لەم وێنەیەی خوارەوەدا دیارە:

EFSET-Ferkary

englsih-course-test-msc-phd

تاقیکردنەوەی کۆتایی خولی زمانی ئینگلیزی بۆ کاندیدانی ماستەر و دکتۆرا و خوازیارانی نازناوی زانستی بەڕێوەچوو

چاپکردن ئیمەیڵ

دوابەدوای کۆتایی خولی زمانی ئینگلیزی بۆ کاندیدانی ماستەر و دکتۆرا و خوازیارانی نازناوی زانستی، بەڕێوەبەرایەتی سێنتەری پەرەپێدان و زمان لە ژێر چاودێری وەزارەتی خوێندنی باڵا لە سێ ڕێکەوتی جیاوازدا تاقیکردنەوەی کۆتایی خولەکەی بۆ گشت ئاستەکان ئەنجامدا.

تاقیکردنەوەکان لە ڕێکەوتی ١٨ و ٢٠ و ٢٢\٥\٢٠١٩ لە هۆڵەکانی سێنتەری پەرەپێدان و زمان بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوون. ژمارەی بەشداربووان زیاتربوون لە ١٥٠ بەشداربوو و هەریەکە لە ئاستەکانی
Beginner و Elementary و Pre-intermediate و Intermediate و Upper-Intermediate و Advancedـی لە خۆی گرتبوون.