University of Raparin Logo

سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین و سەرۆکی شارەوانی ڕانیە کۆبونەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ پێنج شەممە ( ٣٠ / ٥ / ٢٠١٩)، بەڕێز (پ.ی. د . موفق خالید ئیبراهیم) سەرۆکی زانکۆی راپەڕین و بەڕێز(د. ئەحمد محمود) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیەکانی زانکۆی راپەڕین لەگەڵ سەرۆکی شارەوانی رانیە بەڕێز (سەردار ئەحمد) لە هۆڵی کۆبونەوەکانی زانکۆی راپەڕین کۆبونەوە.

کۆبونەوەکە تایبەتبوو بە چارەسەرکردنی کێشەی ماستەر پلان و سنوری زەوی زانکۆی راپەڕین، وەکو ( کارگەی غاز دەکەوێتە ناو کەمپی زانکۆ، پێویستە لەدەرەوەی سنوری زانکۆ ڕێگایەک دروستبکرێت بۆ کارگەی غاز، هەروەها مەیدانی دار لەناو کەمپی زانکۆیە پێویستە بگوازرێتەوە بۆ دەرەوی کەمپی زانکۆ، هەروەها تەرخانکردنی پارچەیەک زەوی بۆ زانکۆ بەمەبەستی دروستکردنی گوندی زانکۆ و تەملیککردنی ئەو زەویەیی تەرخانکراوە بۆ کەمپی زانکۆ).