فەرمانگەی یاریدەدەرێتی سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران، وێڕای پیرۆزبایی لەخوێندكارانی وەرگیراو لەكۆلێژو بەشە زانستییەكانی زانكۆی راپەڕین، رایدەگەیەنێت كە لەرۆژی یەكشەممەوە (13-10-2019)ەوە خوێندكاران دەتوانن سەردانی كۆلێژەكانیان بكەن و خۆیان تۆماربكەن و مامەڵەی بوون بەخوێندكارو مامەڵە یاساییەكان جێبەجێ بكەن.
هەروەك لەتۆماری كۆلێژەكان دەتوانن پێداویستیی و بەڵگەنامەكان پێشكەش بكەن و خۆیان تۆمار بكەن و لەبەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی مامەڵە یاساییەكانی دەستەبەری دارایی و بەڵێننامەش ئەنجام بدەن.
بۆ ئەو مەبەستانەش تۆماری كۆلێژەكان و بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی راسپێردراون و ئامادەكاریان كردووە بۆ ئەنجامدانی مامەڵەی خوێندكارانی وەرگیراو.
پڕۆسەی مامەڵەی خوێندكارانی وەرگیراو ماوەی دوو هەفتە دەخایەنێت و لەیەكشەممەی داهاتووە دەستپێدەكات و هەفتانە یەكشەممان تا رۆژانی پێنج شەممان لەماوەی دوو هەفتەكەدا مامەڵەی خوێندكاران بەڕێدەكرێت.
1. بۆ زانینی رێنمایی پەیوەست بە دەستەبەری دارایی (الكفالە) و بەڵێننامە (التعهد) لێرە كلیك بكە
2. بۆ زانینی پێداویستییەكانی خوێندكارانی وەرگیراو لەزانكۆی راپەڕین لێرە كلیك بکە