University of Raparin Logo

ئاگادارییەک بۆ سەرجەم کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆی ڕاپەڕین

سێنتەری پەرەپێدان و زمان لە زانکۆی ڕاپەڕین ئاگاداری سەرجەم کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆ دەکاتەوە، کە بەپێی خشتەی خوارەوە ئامادەکاری بکەن بە مەبەستی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستی توانستی زمانی ئینگلیزی لە سێنتەری پەرەپێدان و زمان تایبەت بە خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی سەرجەم بەشەکانی زانکۆمان .

تێبینی/

* شوێن: کۆلێژی پەروەردەی بنەرەت/ نهۆمی سێیەم/ هۆڵەکانی سێنتەری زمان
* کات: (٨:٣٠ )ی بەیانی
* خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی هەردوو کۆلێژی پەروەردە و کۆلێژی کشتوکاڵی قەڵادزێ رۆژی سێ شەممە لە بەرواری ٢٠١٧/١١/٢٨ کاژمێر (١١:٠٠) ی پێشنیوەڕۆ لەکەمپەسی قەڵادزێ، تاقیکردنەوەکە ئەنجامدەدەن.