پڕۆژەی بەنێودەوڵەتیكردنی زانكۆكانی كوردستان بەبڕی نزیكەی یەك ملیۆن یۆرۆ كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە
ڕاگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا
بەئامانجی بەهێزکردنی پەیوەندییە زانستی و ئەكادیمییەكان و بەنێودەوڵەتیکردنی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی (TIGRIS) کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە و، بڕی نزیكەی یەك ملیۆن یۆرۆ-ش بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە تەرخان کراوە.
لهو چوارچێوهیهدا و، دوای ئەوەی د. یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ساڵی (٢٠١٥) بەسەردانێکی ڕەسمی لە شاری (گوتینگن)ی ئهڵمانیا لەگەڵ سەرۆک و جێگیری سەرۆک و لێپرسراوی پهیوهندییه دهرهكیهكانی زانكۆی (جۆرج ئۆگهست گوتینگن)ی ئهڵمانی و ڕاگری کۆلێژەکانی ئەو زانکۆیە کۆبوەوە. لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆیان لهبارهی چۆنێیهتی پهرهپێدانی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و چۆنییهتی وهرگرتنی فهند و چۆنییهتی سودوهرگرتن له هاوكاری یهكتری و پیشخستنی خوێندن له كوردستان کرد، ههر لەو کۆبونەوەیەدا پێشنیاز کرا زانکۆکانی ئاڵمانیا بەهاریکاری زانکۆیەکی چیکی بەناوی (Masaryk University) و دامەزراوەیەکی ئیسپانی بەناوی (Compostela Group of Universities) پڕۆژەیەک لە بواری دروستکردنی تواناکان/ کەپەستی بیلدینگ و ئینتەرناشناڵ لە چوارچێوەی پرۆژەی (ئێراسموس پڵس) جێبەجێ بکەن و، لە مانگی ئابی ئەمساڵدا یەکێیتی ئەوروپا ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجکردنی تێچوی جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکە.
بۆ ئەو مەبەستە لە لە ڕۆژانی (٨ تا ١٠ی ١١-٢٠١٧) وەفدێکی باڵای وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کە پێکهاتبون لە د.خەتاب شێخانی بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەت و، (د. پۆڵا خانەقا) سەرۆكی دەستەی كوردستانی و، سەرۆکی زانکۆکانی (سلێمانی، سەڵاحەددین/هەولێر، ڕاپەڕین، هەڵەبجە، چەرمو، پۆلیتەكنیكی سلێمانی، پۆلیتەكنیكی هەولێر، پۆلیتەكنیكی دهۆك) لە زانکۆی (جۆرج ئۆگهست گوتینگن) لە لە شاری (گوتینگن)ی ئهڵمانیا بەشداریان لەیەكەم كۆبوونەوەی پڕۆژەی (TIGRIS) کرد، کە بەهاوكاری پرۆگرامی (+Erasmus)ی یەكێتیی ئەوروپا و زانكۆی (Gottingen)ی ئەڵمانی و چوار زانكۆی تری ئەوروپا وەك پارتنەری ئەوروپی كەوتۆتە بواری جێبەجێكردنەوە.
لە یەكەم ڕۆژی كۆبوونەوەكەدا، کە تایبەت بوو بەمەراسیمی یادی (٧٠) هەمین ساڵیادی کردنەوەی ئۆفیسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی زانكۆی (Gottingen)ی ئەڵمانی، تێیدا لێپرسراوانی زانکۆکە بەوردی باسیان لە مێژوی دامەزراندن و گەشەکردنی ئۆفیسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی زانكۆکەیان کرد، هەروەک باسیان لە گرنگترین ئەو کار و پڕۆژانە کرد، کە لەماوەی تەمەنی دامەزراندنیدا پێشکەشی کردوە.
لەدوەم و سێیەم ڕۆژی كۆبونەوەكاندا هەنگاوەکانی ناساندن و جێبەجێکردنی پڕۆژەی (TIGRIS) دەستپێکرد، بۆ ئەوەش سەرەتا (د.ئوو مووس) بەڕێوەبەری پرۆژەكە لەزانكۆی (Gottingen) بەناوی سەرۆكی زانكۆکەیانەوە بەخێرهاتنی ئامادەبوانی كرد، پاشان كورتەیەكی لەسەر پڕۆژەكە و گرنگیەکەی خستەرو.
لە بەشێکی دیکەی کۆبونەوەکاندا، هەریەك لە نوێنەری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و سەرۆکی زانكۆكانی (سلێمانی، سەڵاحەددین/هەولێر، ڕاپەڕین، هەڵەبجە، چەرمو، پۆلیتەكنیكی سلێمانی، پۆلیتەكنیكی هەولێر، پۆلیتەكنیكی دهۆك) وەك پارتنەر لەپڕۆژەكەدا وتەی خۆیان پێشكەشكرد و باسیان لە گرنگترین پڕۆژەکانی ئێستا و داهاتوی دامەزراوەکەیان کرد، هیواشیان خواست جێبەجێکردنی پڕۆژەی (TIGRIS) ببێتە دەرگایەکی دیکە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە زانستی و ئەکادیمیەکانی زانکۆکانی کوردستان بەڕوی دەرەوە.
لە بەشێکی دیکەی کۆبونەوەکاندا، بەوردی تیشک خرایە سەر لایەنی کرداری پڕۆژەکە و، هەنگاوەکانی سێ ساڵی داهاتوی جێبەجێکردنی پڕۆژەکەش بەئاماژەکردن بەکارو چالاکیەکان و ڕاهێنانەکان پێشکەشی وەفدی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان کرا.
لە پڕۆژەکەدا، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و دەستەی کوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی و زانکۆکانی (سەڵاحەددین/ هەولێر، سلێمانی، چەرموو، ڕاپەڕین، هەڵەبجە، زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، سلێمانی و دهۆک) بەشدار دەبن، پڕۆژەکە تایبەت دەبێ بەدروستکردن و بەهێزکردنی توانای مامۆستایان و بەنێودەوڵەتیکردنی زانکۆکانی کوردستان.
بۆیە جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژەیە دەرگایەکی دیکە بەڕوی زانکۆکانی کوردستان دەکاتەوە بۆ بەرزکردنەوەی توانای زانستی مامۆستایان و ئاشنابون بەپێشکەوتنەکانی جیهان، جگە لەوەش دەرفەتی خوێندنی باڵا/ ماستەر و دکتۆرا بۆ خوێندکارانی کورد لە زانکۆکانی ئاڵمانیا و چیک دەڕەخسێنێ.
زانكۆی (جۆرج ئۆگهست گوتینگن) یهكێكه له زانكۆ بهناوبانگهكانی جیهان و، له ساڵی (1737) دامهزراوه، جگه له پێگهیاندنی دهیان زانا و توێژەری نێودهوڵهتی، (٥٠) خهڵاتی نۆبڵی له بواری زانستی وتوێژینهوهدا بهدهستهێناوه و، پلەی یەکەمی زانکۆکانی ئاڵمانیای لە بواری بەهێزی پەیوەندی دەرەکی هەیە، لهههمان كاتدا هاوبهشی لهگهڵ دهزگای(ماكس پلانگ) ههیه، كه ئهوهش بهپێنجهم دامەزراوەی توێژینهوهی زانستی لهسهر ئاستی جیهان دادهنرێت.